ئاو خواردنەوە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام هەندێك کەس نازانن لە نێوان ئاوی ساردکەرەکان و دەبە و پەرداخ و ئاوی بۆریدا کامیان بخۆنەوە.
ئاو خواردنەوە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام هەندێك کەس نازانن لە نێوان ئاوی ساردکەرەکان و دەبە و پەرداخ و ئاوی بۆریدا کامیان بخۆنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" ئاماژە بەوەکراوە، وێرای ئەوەی ئاوی خواردنەوە هەمووی لە یەك دەچێت، بەڵام هەموو ئەو ئاوانەی کە دەکرێنە دەبەوە هەمان کوالیتییان نییە.
ئاوی بۆرییەکان لە ئاوی ژێرزەوییەوە وەردەگیرێن، کۆدەکرێنەوە و پاکدەکرێنەوە ودەگەیەندرێنە ماڵەکان، ئاوی کانزایی ئەو ئاوەیە کە بڕێکی جێگیر لە کانزا و پێکهاتەکانی تێدایە، ئاوی بیری کە لەئاوی ژێر زەوییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئاوی دەبە و جامەکانیش ئەو ئاوەیە کە پاککراونەتەوە ئینجا کراونەتە دەبەوە.
وێرای ئەوەی تاوەکو ئێستا زانایان بەردەوامن لە توێژینەوە لەبارەی ئەوەی کام جۆرە ئاوە باشترە بۆ خواردنەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی زۆرینەی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە گرنگ نییە کام جۆرە ئاوە دەخۆیتەوە، لەگەڵ رەچاوکردنی لایەنی پاک و خاوێنی ئاوەکە، تەنها پێویستە بڕی پێویستی ئاو بخۆیتەوە لە هەر جۆرێکیان بێت و پێویستی جەستەت دابین بکەیت، ئەوە گرنگترین خاڵە.
بەجۆرێك ژنان دەبێت رۆژانە ١١ کوپ ئاو بخۆنەوە و پیاوان گرنگە ١٥ کوپ ئاو بخۆنەوە.