سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پڵنگێك بە ددانەکانی جێبێك رادەکێشێت

فۆتۆ: 
2021-01-17

9771 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی پڵنگێكی بەنگالی بەڕاددەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە کە هێرش دەکاتە سەر ئۆتۆمبێلێکی جێبی تایبەت بە گەشتوگوزار کە کێشەکەی ١.٨ تەن دەبێت، و بە ددانەکان رایدەکێشێت.


ڤیدیۆی پڵنگێكی بەنگالی بەڕاددەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە کە هێرش دەکاتە سەر ئۆتۆمبێلێکی جێبی تایبەت بە گەشتوگوزار کە کێشەکەی ١.٨ تەن دەبێت، و بە ددانەکان رایدەکێشێت.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، لە باخچەی بانرگاتای نیشتیمانی لە شاری بنگالۆر لە هیندستان تۆمارکراوە، ئەو پڵنگە گەورەیە بەهێزی ددانەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەجوڵێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدابوو کە چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، وێرای ئەوەی کە پڵنگەکە هێرشی کردبووە سەریان بەڵام شۆفێرەکە بە خێرایی جوڵەت نەکرد چونکە لەوە دەترسا ئازار بە ئاژەڵەکە بگەیەنێت.