فڕۆکەوانی روسی "سێرگی کود-سفیرتشکوڤ"، گرتە ڤیدیۆیەکی کورتی ئەستێرەکانی رێگای کاکێشانی بڵاوکردەوە.
فڕۆکەوانی روسی "سێرگی کود-سفیرتشکوڤ"، گرتە ڤیدیۆیەکی کورتی ئەستێرەکانی رێگای کاکێشانی بڵاوکردەوە.
گرتەڤیدیۆکە تەنها ١٥ چرکەیە، ڤیدیۆکە کاتی خولانەوەی کەشتیە ئاسمانیەکەیە لە خولگەی زەویدا بەسەر زەریای هادی و شارەکانی ئەمریکا و کەنەداوە گیراوە.
کەشتیەوانەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام نووسیویەتی "رووناکی مانگ زۆر رۆشن نیە، بۆیە ئەستێرەکانی رێگای کاکێشان وەک گالاکسیەک(کۆمەڵە رژێمێکی ئەستێرەیی) کە کۆمەڵەی خۆری تێدایە دەبینرێت.
ڤیدیۆکە رووناکیەکی سەوەزیش کە بەهۆی ئەتۆمەکانی ئۆکسجینی زەویەوە لە بەرزایی ٨٠ بۆ ١٥٠ کیلۆمەتردا دروستی دەبێت پیشان دەدات، بەڵام ئەو رووناکیە ناتوانرێت لەسەر زەویەوە ببینرێت.