کاتێك کەسێك بەهۆی گرفتی دەروونییەوە دەناڵێنێت، کاریگەری تەنها لەسەر میزاجی نەبێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامە گرنگەکانی جەستەی دەبێت و ئەگەری هەیە هۆکاربێت بۆئەوەی تووشی گرفتی تەندروستی جدی ببێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە ١٠ لەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن لەژێر فشاری دەروونیدایت و پێویستە بەزووترین کات خۆت چارەسەر بکەیت، بەم جۆرە:
١. نەخۆشییەکانی پێست، چونکە هەستکردن بە دڵەڕاوکێ دەکرێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە زیپکە و سەدەفییە و نەخۆشییەکانی دیکەی پێست، چونکە پەیوەندییەکی بەتین هەیە لە نێوان کێشە دەروونییەکان و گرفتەکانی پێست.
٢. كێشەی دەروونی هەندێك لە هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات ئەوەش وادەکات کەسەکە کێشی زیاد بکات یاخود زۆر داببەزێت.
٣. زوو زوو تووشی نەخۆشییە وەرزییەکان و پاتاکان ببیت.
٤. ئازاری کۆئەندامی هەرست هەبێت و تەندروستی هەناویت باش نەبێت.
٥. تەرکیزت کەمببێتەوە و زاکیرەت خراپ بێت.
٦. رووتانەوەی قژت بە بەردەوامی و بەڕاددەیەکی ناسروشتی.
٧. سەرئێشە بەبێ هۆکار.
٨. کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.
٩. کێشەکانی خەو، وەك خەو لێنەکەوتن، یان هەستانی لەناکاو لەناو خەودا.