سەردێڕ:

مەیمونەکانی پەرستگایەک کەلوپەلی گەشتیاران دەدزن و مامەڵەی پێوەدەکەن

فۆتۆ: 
2021-01-16

2081 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "​Royal Society" بڵاوکراوەتەوە، ،مەیمونەکانی پەرستگای "ئاولواتو" لە دورگەی بالی لە ئیندەنوسیا کەلوپەلی گەشتاران دەدزن و دواتر لەبەرامبەر خواردن مامەڵەی پێوەدەکەن.


بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری " Royal Society" بڵاوکراوەتەوە، ،مەیمونەکانی پەرستگای "ئاولواتو" لە دورگەی بالی لە ئیندەنوسیا کەلوپەلی گەشتاران دەدزن و دواتر لەبەرامبەر خواردن مامەڵەی پێوەدەکەن.

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە توێژینەوەیەکی گۆڤاری royal society دەکات کە باس لە رێژەی زیرەکی مەیمونەکانی پەرستگای "ئاولواتو" دەکات.

لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە، مەیمونەکان هێندە زیرەکن کە کەلوپەلە گرانبەهاکان وەک ئامێرە ئەلکترۆنیکان و جانتا و دەستبەند و ملوانکەی گەشتیارەکان دەناسنەوە و دەیان بەن، دواتر بەرامبەر وەرگرتنی خواردن دەیدەنەوە بە گەشتیارەکان.

زانایانی زانکۆی "لیسبریدج" لە کەندا بەهاوبەشی زانکۆی "ئاودیانا" تێبینی ئەوەیان کردووە، مەیمونەکان بەپێی کات و ئەزموونی پێشتریان توانای مامەڵەکردنیان باشتر بووە.

Monkey Forest Temple, Ubad, Bali | Bali travel, Temple bali, Ubud