سەردێڕ:

پێنج هەڵە رێگریی لە دابەزاندنی کێش دەکەن

فۆتۆ: 
2021-01-16

3070 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕێ تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویکردەوە، پێنج هەڵەی باو وادەکەن نەتوانی کێشت کەمبکەیتەوە. ماڵپەڕەکە لێرەدا ئاماژەی بە پێنج لە دیاترین هەڵەکان کردووە.


ماڵپەڕێ تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویکردەوە، پێنج هەڵەی باو وادەکەن نەتوانی کێشت کەمبکەیتەوە. ماڵپەڕەکە لێرەدا ئاماژەی بە پێنج لە دیاترین هەڵەکان کردووە.

١- تیشکخستنە سەر ژمارەی کێشت، کەمکردنەوەی کێش تەنیا پەیوەندی بە گۆڕانکاری لە ژمارەکاندا نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کۆمەڵێك گۆڕانکارییەوە هەیە وەکو وزە، خواردن و شێوازی ژیان و راهێنان.

٢- نەریتی خواردن، خواردنی ژەمی قورس لە ئێواراندا و پشتگوێخستنی خواردنی سوك و خواردنی هەندێك شتی تر وەکو نەخواردنی زەڵاتە لە ژەمەکاندا بە قەڵەوی دەتهێڵێتەوە.

٣- پشتگوێخستنی ئەنجامدانی راهێنانی چڕ، وەکو بەرزکردنەوەی قورسایی کە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی چەوری و بەهێزکردنی ماسولکەکان.

٤- ناڕێکی خواردن لە پێش و دوای راهێنان، پێویستە پێش و دوای راهێنانەکان خواردنی تەندروست بخورێت و خۆمان لە خۆراکی چەور و پڕ کاربۆهایدرەیت بەدووربگرین.

٥- گۆڕانکاری نەکردن لە راهێنانەکاندا، پەیوەست بوون بە تەنیا یەك شێوازی راهێنان پرۆسەی کەمکردنەوەی کێش خاوتردەکاتەوە و پێویستە ناو بە ناو گۆڕانکاری تێدابکرێت.