سەردێڕ:

واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-16

2535 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای واتسئەپ بڕیاری راگرتنی سیاسەتەکانی لەبارەی پاراستن و هەڵگرتنی زانیاری و داتای بەکارهێنەرانیەوە تا ١٥ی ئایار راگەیاند. هاوکات، بەهۆی سیاسەتە نوییەکانیەوە ژمارەیەک بەکارهێنەر دەستبەرداری بەکارهێنانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییە بوون.

ئەمڕۆ شەممە، تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئەپ جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی بەکارهێنەرانی تا ١٥ی ئایاری ئەمساڵ هیچ لە هەژمارەکانیان ناسڕدرێتەوە، ئەمەش وەک مۆڵەتپێدانی زیاتر بە بەکارهێنەرانی بۆ زیاتر شارەزابوون لە سیاسەتە نوێیەکانی.

راشیگەیاند، نوێکردنەوەکە ناتوانێت زانیاری بداتە کۆمپانیای فەیسبوک، هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، کە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی بەکارهێنەران و پەیوەندییەکانیانەوە ناداتە کۆمپانیای فەیسبووک.

ئاماژەی بەوەشدا، نوێکردنەوەکە زانیاری روون و شەفاف لەخۆی دەگرێت لەبارەی چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری کەسی بەکارهێنەرەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگادارکردەوە، ئەگەر تا ٨ی شوباتی ئەمساڵ هەر بەکارهێنەرێک سیاسەتە نوێیەکانی قبوڵنەکات، ئەوا ناتوانێت نوێبوونەوە و ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنەکە بەکاربهێنێت، جگە لە بەکارهێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا.