سەردێڕ:

٢٠٢١ کورتترین ساڵ دەبێت لە نیو سەدەی رابردوودا

فۆتۆ: 
2021-01-14

3637 جار خوێندراوەتەوە

وا چاوەڕوان دەکرێت کە ساڵی ٢٠٢١ کورتترین ساڵ بێت لەماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا، بەجۆرێك درێژی رۆژ کەمتر کە ٢٤ کاتژمێرە.


 وا چاوەڕوان دەکرێت کە ساڵی ٢٠٢١ کورتترین ساڵ بێت لەماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا، بەجۆرێك درێژی رۆژ کەمتر کە ٢٤ کاتژمێرە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژە بەوەکراوە، کات زۆر لە پێشتر خێراتر دەڕوات، چونکە خولانەوەی زەوی خێراتر بوە، ئەوەش وایکردووە درێژی رۆژ لە ٢٤ کاتژمێر کەمتر بێت.

لە ساڵی رابردوودا ٢٨ جار ژمارەی پێوانەیی کورتترین رۆژ شکێندراوە، بەجۆرێك لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٠دا زەوی خولەکەی لە 1.0516 میلی چرکەدا تەواودەکرد، ئەوەش خێراتر لە خێرایی ئاسایی رۆژانەی زەوی.

ئەم کاریگەرییەش لە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، جیاوازی نێوان کاتە فەلەکەییە گۆڕاوە و کاتی خولانەوە ئاساییەکەش ١٩ میللی چرکە دەبێت.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە کە دەکرێت ئەمە بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە بێت، چونکە کاتێك رووبارە بەستووەکان دەتوێنەوە، دووبارە بڵاوبوونەوەیان وادەکات خولانەوەی زەوی خێراتر بێت.

هەروەها گروپی توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، وێڕای ئەوەی کە جیاوازی کاتی فەلەکی و جێگیرەکە کەمە، بەڵام کاریگەریی دورخایەنی دەبێت، بۆ نمونە، مانگە دەستکردەکان و سیستمە چاودێرییەکان بەپێی کاتی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆی و خۆردا دیاریکراون، هەروەها بەپێی شوێنی ئەستێرە و مانگ و خۆر دانراون، گۆڕانی ئەو خولە کاریگەری لەسەر کاری ئەوانیش دەبێت.