سەردێڕ:

لەمەودوا وەتسئەپ زانیاریەکانت بەکاردەهێنێت

فۆتۆ: 
2021-01-14

39177 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر وتسئەپ بڵاوبونەتەوە، بەشێک لە بەکارهێنەرانی بایکۆتی بەرنامەکەیان کردووە، لەهەمانکاتدا دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان "ئێلۆن مەسک" جێگرەوەیەکی تری بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکە دەستنیشان کرد.


بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر وتسئەپ بڵاوبونەتەوە، بەشێک لە بەکارهێنەرانی بایکۆتی بەرنامەکەیان کردووە، لەهەمانکاتدا دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان "ئێلۆن مەسک" جێگرەوەیەکی تری بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکە دەستنیشان کرد.

ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی زەوی ٨ ملیار بێت ئەوا یەک لەسەر چواریان پشتیان بەوەتسئەپ دەبەست بۆ پاراستنی نامەو گفتوگۆو ئاڵوگؤڕی وێنەکانیان.

بەڵام بەو ئەپدەیتە نوێیانەی کەهێناویانەتە کایەوەو دەبێت پێش ٨ی شوبات پەسەندی بکەیت ئەگەر نا ئەژمارەکەت داخرێت، نیگەرانی گەورەی لەلای بەکارهێنەرانی درووستکردوەو ژمارەیەکی بەرچاو روویان لەئەپی جێگرەوە کردووە.

کۆمپانیای فەیسبوک کەخاوەندارێتی وەتسئەپ دەکات، ئامانجیەتی وەتسئەپ بە ئەپەکانی هاوشێوەی (ئینستاگرام، ماسنجەر) گرێ بدات.  

سەرەتایەکی پارێزراو

واتسئەپ ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن Brian Acton و Jan Koum دامەزرێنرا، بەرنامەکە بۆ ئاڵوگۆڕی نامە و وێنە و ڤیدیۆ و نامەی دەنگی و پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی بەکاردەهێنرێت، سەرەتا وەک جێگرەوەیەکی ئەو بەرنامانە دروست کرا کە بە باڵانس خزمەتگوزاریەکانیان کارا دەکرێت، بەڵام واتسئەپ لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەبێ باڵانس خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات.

بەکارهێنانی زانیاریەکان

فەیسبووک لە مانگی دووی ساڵی ٢٠١٤ بە بەهای ١٩ ملیار دۆلار واتسئەپی کڕی، لەماوەی نۆ مانگی دواتردا داهاتی واتسئەپ بە بەهای یەک ملیۆن و ٢٨٩ هەزار دۆلار زیادی کرد، بەڵام لە کۆتایی مانگی نیساندا یەکێک لە دامەزرێنەرانەرانی بەرنامەکە

Jan Koum  بەهۆی دروست بوونی ناکۆکیەک لەسەر (پاراستنی تایبەتمەندیی کەسێتی بەکارهێنەران و بەکارهێنانی داتاکانیان و بازاڕگەریکردن لە ئاپەکەدا) لەگەڵ بەڕێوبەرانی فەیسبووکدا بەیەکجاری دەستی لەکارکێشایەوە، هەردوو دامەزرێنەری بەرنامەکە بەوە ناسراون کە لە کارەکانیاندا گرنگیەکی زۆر بە تایبەتمەندی کەسێتی و پاراستنی زانیاری هەستیاری بەکارهێنەرانیان دەدەن.

شکاندنی تایبەتمەندی کەسێتی

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە لە نوێترین ئەپدەیتی وەتسئەپدا بەکارهێنەرانی ناچار دەکرێن کە رەزامەندی بدەن لەسەر بەکارهێنانی ناوەڕۆکی نامەکانیان ئەگەر نا بێبەشیان دەکات لە خزمەتگوزاریەکانی، بەهۆی ئەم گۆڕانکاریە نوێیەشەوە رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوونەتەوە.

وەتسئەپ چی دەڵێت؟

 ئەو نامانەی لە نێوان دوو کەسدا لە ریگەی وەتسئەپەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێن، بە مێسۆدی end-to-end encryption )مێسۆدێکی مۆدێرنە، تایبەتە بە پاراستنی زانیاریە کەسیەکان) دەپارێزرێن و جگە لەو دوو کەسە، هیچ کەس و لایەنێکی تر ناتوانن ناوەڕۆکی نامەکان ببینن، هەموو ئەمانە ئۆتۆماتیکی رووئەدەن و پێویست ناکات رێکاری تر بۆ پاراستنی ناوەڕۆکی نامەکانت بگرێتە بەر.

وەتسئەپ رێگە بەو کۆمپانیایانە دەدات کە پێشتر پەیوەندیت لەگەڵیان هەبووە، نامەکانت هەڵبگرن و دواتر بۆ مەبەستی بازاڕگەڕی لەژێر یاسا و رێسای کۆمپانیاکەدا لە داهاتوودا بەکاربهێنرێنەوە، و بەم شێوەیەش رەنگە چەند کارمەندێکی کۆمپانیاکە ناوەڕۆکی ئەو نامەیە دەبینن کە تۆ بۆ هەژمارەکەیانی دەنێریت.

No description available.