١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەسارۆکەیەك بەناوی " 2020 WU5" ٨ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیكدەبێتەوە.
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەسارۆکەیەك بەناوی " 2020 WU5" ٨ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیكدەبێتەوە.
ئاژانسی ناسا ئاشكرایکردووە فەلەکناسان پێیانوایە کە نزیكبوونەوەی ئەو هەسارۆکەیە مەترسیدار نابێت، بەجۆرێك ئاستی نزیکییەکەی لە زەوییەوە ٨ ملیۆن کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە لیستی هەسارۆکە مەترسیدارەکان داندراوە، چونکە پانییەکەی لە نێوان ٠.٥ و ١.١ کیلۆمەترە.
ئەم هەسارۆکەیە بۆ یەکەمجار لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەڕێگەی تەلیسکۆبی " NEOWISE"ی ئاسمانییەوە ئاشكراکراوە، بە یەکێك لەو هەسارۆکانە داندراوە کە بچوکە، بەڵام مەترسی دروستدەکات.
هەسارۆکەکە بەشێكە لەو کۆمەڵەیەی کە بە هەسارۆکەکانی ئاپۆلۆ ناودەبرێن کە رێڕەویان لەگەڵ سورگەی زەویدا یەکدەگرێتەوە.
وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە شەوی ١٣ بۆ ١٤ی کانوونی دووەمدا ئەو هەسارۆکەیە لە زەوی نزیكدەبێتەوە، لە ناوچەکانی نیوەی باکوری زەویدا دەکرێت لەڕێگەی تەلیسکۆبەوە ببینرێت.