سەردێڕ:

​خواردنەوە بێ شەکرەکان ئەگەری توشبوون بە شەکرە زیاتر دەکەن

فۆتۆ: 
2021-01-10

5468 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر ئایان برایسویت، سەرۆکی جێبەجێکار و دامەزرێنەری بەشدار لە کۆمپانیای "​Habitual" ئاشكرایکردووە، ئەو خواردنەوانەی کە شەکریان تێدا نییە رەنگە تەندروست دیار بن، بەڵام زۆرینەیان ماددەی شیرینکەری دەستکردیان تێدایە.


سەرۆکی جێبەجێکار و دامەزرێنەری بەشدار لە کۆمپانیای " Habitual" ئاشكرایکردووە، ئەو خواردنەوانەی کە شەکریان تێدا نییە رەنگە تەندروست دیار بن، بەڵام زۆرینەیان ماددەی شیرینکەری دەستکردیان تێدایە.

دکتۆر ئایان برایسویت سەرۆکی جێبەجێکار و دامەزرێنەری بەشدار لە کۆمپانیای "Habitual" ئاماژەی بەوەکردووە، شیرینکەرەکانی وەك سکەرۆز لەراستیدا مەترسی توشبوون بە شەکرە لە جۆری دووەم زیاتر دەکات و ئەگەری زیادبوونی کێش و ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان بە کرداری زیندەپاڵەوە هەیە زیاتر دەکات، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا باسکراوە.

هەروەها توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی کە جێگرەوەکانی شەکر دەخۆن ئارەزووی خواردنی شیرینی زیاتر دەکەن لە ژەمەکانیاندا، ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ زیادبوونی کێشیان.

بۆیە ئەم پزیشکە رێنمایی دەدات بەوەی ئەو کەسانەی دەیانەوێت واز لە خواردنی شەکر بهێنن دەتوانن میوەی وشكکراوە بخۆن لەگەڵ شەربەتی میوەی سروشتی بۆئەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی نەکەن.