گرانترین ژەهر کە هەر گاڵۆنێکی بە ٣٩ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت، لەهەمانکاتدا بە گرانترین شلە دادەنرێت لە جیهاندا، دەستکەوتنی ئەم شلەیە جگە لەوەی نرخەکەی زۆر گرانە بەدەستهێنانیشی ئێجگار قورسە.
گرانترین ژەهر کە هەر گاڵۆنێکی بە ٣٩ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت، لەهەمانکاتدا بە گرانترین شلە دادەنرێت لە جیهاندا، دەستکەوتنی ئەم شلەیە جگە لەوەی نرخەکەی زۆر گرانە بەدەستهێنانیشی ئێجگار قورسە.
ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتڕاڵ"، لە هەواڵێکدا ئاماژە بە جۆرێک لە ژەهری دوپشک دەدات کە بە گرانترین شلە دادەنرێت لە جیهاندا.
دوپشکی deathstalker یەکێکە لە مەترسیدارترین دوپشکەکان لە جیهاندا، هەرچەندە یەک پێوەدانی ئەم دوپشکە رەنگە بەس نەبێت بۆ کوشتنی پێگەیشتوو، بەڵام زۆر کوشندە و مەترسیدارە بۆ منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو، هەرچەندە هەر کەسەو بەجۆرێک ئەزموونی ئازار دەکات، بەڵام بەپێی قسەی شارەزایان ئازاری پێوەدانەکەی ١٠٠ هێندەی ئازاری پێوەدانی هەنگێکە.
بۆ دەستکەوتنی ئەم ژەهرە دەبێت دوپشکەکە بە دەستی بدۆشرێت و ژەهرەکەی لێدەربهێندرێت، هەرچەندە ژەهرێکی بکوژە، بەڵام پێکهاتەکانی ئەم ژەهرە ئەگەر لە تاقیگەدا جیابکرێنەوە، هەر یەکێکیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەک بەکاردەهێنرێت و لە ئێستادا سەنتەری توێژینەوە زانستیەکان ئامادەن پارەیەکی زۆر لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم ژەهرەیا خەرج بکەن.
یەکێک لە پێکهاتەکانی ئەم ژەهرە "peptide chlorotoxin"ە، لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە خانە شێرپەنجییەکانی مێشک لەناودەبات، لەهەمانکاتدا هەندێک لە پێکهاتەکانی تری ئەم ژەهرە یارمەتی جێگیر کردنی ئینسۆلین دەدات و بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە بەکاردەهێنرێت.
هەر ژەمێک ژەهری نێو دوپشکەکە ٢ میلیگرام دەبێت و هەر دوپشکێک زیاد لە دوو هەفتەی پێدەچێت تا دووبارە ژەهرەکە دروست دەکاتەوە، بۆیە دەستکەوتنی گالۆنێک لەم شلەیە کارێکی قورس و ئاڵۆزە و کاتێکی زۆری پێدەچێت.