ناوەندە تەندروستییەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکان دوایان لە ھاوڵاتیانیان کردووە لە کاتی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ئەوەی توشی کێشەی تەندروستی نەبن.
ناوەندە تەندروستییەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکان دوایان لە ھاوڵاتیانیان کردووە لە کاتی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ئەوەی توشی کێشەی تەندروستی نەبن.
لە کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە تا ئێستا خەڵک چەند نیشانەیەکی جیاوازی درکپێکردووە، بەڵام بە گشتی دیارترین نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەمانەن:
تا
سەرئێشە
قورگ ئێشە و وشک بوونی
لوت گیران و سوربوونەوەی
درەدرانی ئاو لە لووتدا
ئازاری سنگ
تەنگەنەفەسی
سکچوون
ھاوکات، دوای بڵاوبونەوەی زنجیرە نوێیەکی ڤایرۆسی کۆرۆناش پسپۆڕان سەرقاڵی دۆزینەوەی نیشانەکانیانن و تا ئێستاش چەند نیشانەیان بڵاوکردووەتەوە:
گرفتی ھەناسەدان
وڕێنەکردن و شپرزەبوون
ئازاری بەردەوامی سنگ
ماندووبوونی زۆر
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی چین سەریھەڵدا و بە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا بڵاوبووەوە، ھاوکات دوای نزیکەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سەرھەڵدانی ئەو ڤایرۆسەدا، زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیادا دۆزرایەوە و ئێستاش چەند وڵاتێکی جیھانی گرتووەتەوە.