سەردێڕ:

بۆ ئەوەی تەندروستی دڵت بزانی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە

فۆتۆ: 
2021-01-03

16760 جار خوێندراوەتەوە

گرنگیدان بە تەندروستی کاری لە پێشینەی هەر کەسێکە، لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانی شێوازی ژیان و جۆری خۆراک و رێژەی وەرزشکردنەوە دەتوانین بێ پشکنین ئاگاداری تەندروستی دڵمان بین، ئەویش لە رێگەی وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی سادەی پەیوەست بە ژیانی رۆژانەمانەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی دڵ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدانی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان دادەنرێت.

لەوبارەیەوە، ماڵپەڕی هێڵس-لاین بڵاویکردەوە، هەموو کەسێکی ئاسایی دەتوانێت چەند پرسیارێکی سادە لە خۆی بکات تا لە تەندروستی دڵی ئاگاداربێت.

هاوکات، پرسیارەکان پەیوەندییان بە سیستمی خۆراک و شێوازی ژیانی رۆژانەی کەسەکانەوە هەیە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەم پرسیارانەی لای خوارەوە، دەتوانیت ئاستی تەندروستی دڵت بزانیت، چونکە پزیشکێکیش هەر هەمان ئەو پرسیارانەت لێدەکات.

پرسیارەکان: ئایا زۆر سەوزە دەخۆیت؟ زۆر چەوری دەخۆیت؟ زۆر خوێ دەخۆیت؟ ئایا رۆژانە وەرزش دەکەیت؟ ئایا فشاری دەروونیت زۆرە؟ زۆر جگەرە دەکێشیت؟ زۆر خواردنەوە کحولییەکان دەخۆیتەوە؟ نەخۆشی دڵ بەشێوەی بۆماوەیی لە خێزانەکەتدا نییە؟

لەگەڵ ئەوانەشدا، زۆر جگەرەکێشان و فشاری دەروونی و کەم وەرزشکردن لەو هۆکارانەن کە ئاستی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکەن.