سەردێڕ:

پاش تێپەڕاندنی ساڵێکی سەخت، چۆن مێشکت رزگار دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2021-01-02

3389 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی جیهان زۆرێک لە مرۆڤەکان کاریان لەدەستدا و هەندێکی دیکە کەسە خۆشەویست و نزیکەکانیان، هاوکات، بەهۆی پەیڕەوکردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و نیگەرانی و سەختی کار و ژیان لەو ماوەیەدا، کاریگەریی لەسەر دەروون و مێشکی مرۆڤ دانا، پسپۆڕان بۆ رزگاربوون لەو دۆخە ئاماژە بە پەیڕەوکردنی شەش هەنگاوی گرنگ دەدەن، وەک وەرزشکردن و خواردنی تەندروست و رێککردنەوەی سستمی خەوتن.


ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی جیهان زۆرێک لە مرۆڤەکان کاریان لەدەستدا و هەندێکی دیکە کەسە خۆشەویست و نزیکەکانیان، هاوکات، بەهۆی پەیڕەوکردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و نیگەرانی و سەختی کار و ژیان لەو ماوەیەدا، کاریگەریی لەسەر دەروون و مێشکی مرۆڤ دانا، پسپۆڕان بۆ رزگاربوون لەو دۆخە ئاماژە بە پەیڕەوکردنی شەش هەنگاوی گرنگ دەدەن، وەک وەرزشکردن و خواردنی تەندروست و رێککردنەوەی سستمی خەوتن.

ماڵپەڕی زا کۆنزەرفیشن، ماڵپەڕێکە توێژەران توێژینەوەکانیانی تێدا بڵاودەکەنەوە، ماڵپەڕەکە توێژینەوەیەکی لەبارەی گۆڕینی فشاری سەر مێشک بڵاوکردووەتەوە کە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە زۆر دۆخدا.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کاتێک مرۆڤ هەست بەماندووبوون دەکات لەرووی جەستەیی و دەروونیەوە، ئارەزووی ئەنجامدانی هیچ کارێک ناکات، بەڵام گرتنەبەری ئەم شەش هەنگاوەی خوارەوە یارمەتیدەر دەبێت تاوەکو مرۆڤ هەست بە باشبوونی دۆخی دەروونی بکات.

وەرزشکردن و چالاکیە جەستییەکان

وەرزش و چالاکییە جەستەییەکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ دادەنێن، هاوکات، دڵ و دەمارەکان تەندروستتر دەکەن و کاریگەری خەمۆکی کامدەکاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکان، ئەوکەسانەی توانا و ئاستی وەرزشکردنیان بەرزە قەبارەی مێشکیان زیاددەکات و ئەمەش وا لە پێگەیشتوواندەکان باشتر درکی شتەکان بکەن و زیاتر بژین.

هاوکات، نەرمەڕاکردن و راکردن و پاسکیلسواری کاریگەریان لەسەر بەئاگاهێنانەوە و چالاککردنی مێشک هەیە.

خواردنی باش و تەندروست

خواردن بەشێوەیەکی باش کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک و بەرەوپێشچوون و ئەنجامدانی کارەکان هەیە، نەخواردنی بڕی پێویست یان خۆراکی تەندروست زیان بە پێکهاتە و فەرمانی مێشک دەگەیەنێت، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ٢٠ هەزار کەس لەبەریتانیا بەشداریان تێدکردووە ئەوانەی بڕێکی باشیان لەو دانەوێلانەخواردووە کە پەیوەندیان بە ماددەی  neuropilهەیە، دەردانی ماددەکەیان زیادیکردووە کە یارمەتیدەرە لە پرۆسەی تێگەیشتن.

شتێکی نوێ فێرببە

فێربوونی شتێکی نوێ و بەدەست هێنانی کارامەییەکی نوێ ئەرکی مێشک باشتر دەکات، بۆ نموونە، توێژینەوەکان سەلماندوویانە میوزیک یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دەردانی مادەی neuropil، هەربۆیە ژەنیاران هەستدەکەن توانای تێگەیشتنیان بەرەوپێشچووە.

هاوکات، فێربوونی پیشەیەک کە یارمەتیدەربێت بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆشی وەک یاری شەترەنج، کۆمەکی مرۆڤدەکات لەکاتی پیربووندا توشی لە بیرچوونەوە نەبێت.

خەوتنی باش

هەموو خەوتنێک بەسودنیە، بەڵام رێککردنەوەی شێوازی خەوتن کاریگەری لەسەر مێشک هەیە، پەیوەندی نێوانیان هاوشێوەی "پەیوەندی بارگاویکردنەوەی پاتری بە وزە وایە"، خەو یارمەتی مێشک دەدات لە پاشماوەی وزە خراپەکان رزگاری ببێت.

هاوکات، خەوی تەندروست و باش بەرگری جەستە زیاددەکات، هەربۆیە خەوی باش وا لە کەسەکان دەکات هەست بە ئاسودەیی بکەن و وزەی زیاتریان پێدەدات.

پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان

زۆرترین رستەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ بیسترابێت رستەی "پاراستنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی" بووە بۆ رێگری کردنی لە تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام دابڕان و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە و دەروون و عەقڵی مرۆڤ دادەنێت.

بە پێچەوانەوە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان مرۆڤ چالاکتر دەکەنەوە و وادەکەن هەست بەباش بوون بکات.

یارمەتیدانی کەسانی تر

بەگوێرەی توێژینەوەکان، کارە خۆبەخشییەکان و یەرمەتیدانی کەسانی تر سستمی پاداشت بەهێز دەکات، یارمەتیدانی ئەو کەسانەی روبەڕوی ستەملێکردن بووەتەوە یان زیانی دارایی و مادییان پێگەیشتووە هەستێکی باش لەبارەی ژیانەوە دەدات مرۆڤ و لایەنی ئاسودەیی و تەندروستی و خۆشگوزرانی باشتر دەکات.