زۆرکەس بۆ تواندنەوەی چەوری جەستە و کەمبوونەوەی کێشی لەشتیان زیاتر پشت بە وەرزشی راکردن دەبەستن، بەڵام ئەم جۆرە جوڵەیە لەچاو هەندێک لە جوڵە وەرزشییەکان کالۆری جەستە بەپێی پێویست لەناونابەن.
زۆرکەس بۆ تواندنەوەی چەوری جەستە و کەمبوونەوەی کێشی لەشتیان زیاتر پشت بە وەرزشی راکردن دەبەستن، بەڵام ئەم جۆرە جوڵەیە لەچاو هەندێک لە جوڵە وەرزشییەکان کالۆری جەستە بەپێی پێویست لەناونابەن.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە حەوت جۆر جوڵەی وەرزشی کردووە کە لە ڕاکردن زیاتر کالۆری جەستە دەتوێننەوە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە باشە کە ئارەزووی دابەزینی کێشی جەستەیان دەکەن، ئەوانیش:
پەتپەتێن – ٣٧٢ کالۆری دەتوێنێتەوە

مەلەکردن – ٤٠٩ کالۆری دەتوێنێتەوە

سەرکەوتن بەسەر شاخدا – ٤٠٩ کالۆری دەتوێنێتەوە

پاسکیل لێخوڕین – ٦١٤ کالۆری دەتوێنێتەوە

بازدان "هەڵبەز و دابەز" لەسەر یارییەکانی تایبەت بەو جوڵەیە – ٣٧٢ کالۆری دەتوێنێتەوە

یاری تۆپی دەست – ٤٤٦ کالۆری دەتوێنێتەوە

یاریکردن لەگەڵ منداڵ – لە کاتژمێرێکدا ٣٧٢ کالۆری دەتوێنێتەوە
