چەندین هۆکاری جیاواز لە پشت نەزۆکی خانمانەوەن کە ڕێگری دەکەن لەوەی ببنە دایک و خێزان پێکبهێنن، هەر ئەمەش وایان لێدەکات بۆ ماوەیەکی دورودرێژ چاوەڕێی ئەو خەونەیان بکەن تاکو ببنە دایک.
چەندین هۆکاری جیاواز لە پشت نەزۆکی خانمانەوەن کە ڕێگری دەکەن لەوەی ببنە دایک و خێزان پێکبهێنن، هەر ئەمەش وایان لێدەکات بۆ ماوەیەکی دورودرێژ چاوەڕێی ئەو خەونەیان بکەن تاکو ببنە دایک.
ماڵپەڕی وێب توب نوسیوویەتی، لە %١٠ بۆ ١٨% لە هاوسەران گرفتی دووگیان بوون و هێنانە دنیای منداڵیان هەیە، هۆکاری نەزۆکی نادیارە دەشێت پەیوەندی بە هەردوو کەسەکەوەبێت، هاوکات دەست نیشان کردنیشی ئاسان نییە، بەڵام چارەسەریشی لە هەندێك حاڵەتدا لەوانەیە قورس نەبێت.
ماڵپەڕەکە لێرەدا ئاماژەی بە پێنج دیاترین هۆکاری نەزۆکی کردووە لە خانماندا، ئەوانیش:
١.تەمەن
کەمبوونەوەی هێلکە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان لە خانماندا. لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا هێلکەکان ژمارەیان کەمدەبێتەوە یاخود کوالیتیان خراپە و بەکەلکی پیتاندن نایەن، لە حاڵەتی دووگیانیشدا لەوانەیە ئەگەری لەبارچوون زۆربێت.
٢.جگەرەکێشان
لەگەڵ ئەوەی جگەرەکێشان کاریگەری هەیە لەسەر منداڵدان و جۆگەی فاوب، ئەگەری لەبارچوون و دووگیانی لەدەروەی منداڵدان زیاد دەکات. تەمەنی هێلکەکان بەرەوپێش دەبات و ژمارەکانیان کەم دەبنەوە لە پێش وادەی خۆیان
وەک جگەرە و نێرگەلە کێشان و کەرەستەکانی تری دوکەڵ کە زیان بە ملی منداڵدان و کەناڵی فالوب دەگەیەنن و هۆکارن بۆ نەزۆکی.
٣.کێش
قەڵەو بوون و لاوازی زۆر لەوانەیە کارگەرییان هەبێت لەسەر دروستکردنی هێلکە، ئەو کەسانەی کە کێشیان تەندروستە چانسیان بۆ دروستبوونی هێلکە و دووگیان بوون زیاترە.
٤.مێژووی سێکسکردن
هەندێک لە نەخۆشی گوازراوە لەرێگەی سێکسەوە وەکو کلامیدیا و گۆنۆریا (سوزەك) جۆگەی فاڵوب لەناودەبەن. جووتبوون بەبێ بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی وەکو کۆندۆم لەگەڵ کەسانی تر لە دەرەوەی هاوسەرگیری و کە نەزانرێت نەخۆشی هەیە، ریسکی توشبوون بە هەندێك نەخۆشی هەیە و کاریگەری دەکاتە لەسەر کاری هێلکەدان و منداڵدان.
٥.خواردنەوە کحولییەکان
پێویستە خواردنەوە کحولییەکان رێکبخرێنەوە چونکە لەوانەیە زیان بگەیەنێت بە کۆئەندامی زاوزێی مێینە و لەوانەیە نەتوانێت وەکو کەسێکی ئاسایی وەچە بخاتەوە.