سەردێڕ:

داوای ٤٠ ملیۆن دۆلار لە ماڵپەڕێکی پۆرن دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-12-18

241768 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی فاینەنشڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی خاوەنی ماڵپەڕی پۆرن هەبە و بەڕێوەی دەبات بازرگانێکە بەناوی بێرنارد بێرگمار و لە چەند رۆژی رابردوودا، سکاڵا لەسەر کۆمپانیای ناوبراو تۆمارکراوە و داوای ٤٠ ملیۆن دۆلاری لێکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بێرگمار هەمووکات خۆی لە رۆژنامەکان دەدزێتەوە بۆ ئەوەی ئاشکرانەبێت و ئێستاش کە ئاشکرابووە، نازناوی ''بزنسمانە نادیارەکە''ی پێبەخشراوە کە بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمەڵێك کۆمپانیای ئاڵۆز بەڕێوەدەبات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو کەسە خاوەنی گروپی (مایند گیک)ە و ئیدارەی ماڵپەڕە پۆرنۆگرافیەکان دەکات وەکو پۆرن هەب، رێد تیوب و یوپۆرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بێرگمار وەکو فەرمانبەرێكی ئاسایی لە مایند گیک دەرکەوتووە و پێشتر لای کەس ئاشکرانەبووە کە ئەو، ئەو ماڵپەڕە پۆرنۆگرافیانە بەڕێوەدەبات.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای پۆرن هەب رەتیکردەوە باسی ئەو بابەتە بۆ میدیاکان بکات و ناوی بەرێوەبەرەکانیان ئاشکرابکات.

رۆژنامەکە باسی ئەوەشیکردووە، لە ١٥ی ئەم مانگەدا سکاڵا لەسەر کۆمپانیای ناوبراو تۆمارکراوە و داوای ٤٠ ملیۆن دۆلاری لێکراوە بە تۆمەتی بازرگانی سێکیسی و هەرئەوەش بووەتە هۆی ئاشکرابوونی خاوەنی ماڵپەڕی پۆرن هەب.