سەردێڕ:

شەش رێنمایی بۆئەوەی لە زستاندا ماڵەکەت لە نەخۆشی دووربێت

فۆتۆ: 
2020-12-16

2976 جار خوێندراوەتەوە

بەهاتنی وەرزی زستان نەخۆشییەکان دووبارە دەبنەوە، بەتایبەتی ئەنفلۆنزای وەرزی و لە ئێستاشدا کە پەتای کۆرۆنای نوێ هەموو جیهانی گرتووەتەوە، چەند رێنماییەکی پێویست هەن جێبەجێبکرێن تا ماڵەکان بەدووربن لە نەخۆشی.


بەهاتنی وەرزی زستان نەخۆشییەکان دووبارە دەبنەوە، بەتایبەتی ئەنفلۆنزای وەرزی و لە ئێستاشدا کە پەتای کۆرۆنای نوێ هەموو جیهانی گرتووەتەوە، چەند رێنماییەکی پێویست هەن جێبەجێبکرێن تا ماڵەکان بەدووربن لە نەخۆشی.

ماڵپەڕی Healthy چەند رێنماییەکی گرنگی خستووەتەڕوو تاوە خەڵک پێیانەوە پابەندبێت لە پێناو بەسەربردنی زستانێکی دوور لە پەتا، کە بریتین لە:

١- دانانی سیستمێکی خۆراکیی تەندروست، کەپێویستە خۆراکەکان کەم چەوری و کەمشەکر و کەمخوێ بن و زیاتر گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە و دانەوێڵەکان بدرێت.

٢- پاراستنی کێشی تەندروست، چونکە قەڵەوی جومگەکانت لاوازدەکات، بەوەش دڵ روبەڕوی زیاتری توشبوون بە نەخۆشی دەکات و دەبێتە هۆی مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

٣- خەوی باش، خەوتنێکی باش و پێویست بەیەکێک لە بنەڕەترین چالاکیەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی جەستە و دەرون، ماندووبوون و هەستکردن بە ماندوویەتی، وەستانی هەناسەدان لەکاتی خەودا و لاوازبوونی دڵ، کە هەموو ئەمانە لە ئەنجامی کەمخەوییەوە دروست دەبن.

٤- جەستەیەکی چالاک، لەکاتی پشووەکاندا پێویستە بەپێ زۆر بڕۆین و لەماڵەوە راکردن و بازدان ئەنجامبدەین، کە هۆکارن بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی.

٥- کۆنتڕۆڵکردنی خود، زۆر خۆماندووکردن لە رووی جەستەیی و دەروونیەوە هۆکارن بۆ توشبوون بەچەندین نەخۆشی لەوانەش شەکرە و بەرزبوونەوەی چەوری و فشاری خوێن.

٦- وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان کەدەبنە هۆی رەقبوونی دەمارە خوێنبەرەکان و زیادبوونی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن.