سەردێڕ:

ئێستا کە هاوڵاتیانی هەرێم داوای مافەکانیان دەکەن؛ بەشێک لە ماددەکانی مافی مرۆڤ بزانە

فۆتۆ: 
2020-12-10

1820 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی ١٩٤٨ وڵاتانی جیهان بە جیاوازی ئایین و زمان و کەلتور و سیاسیەت و مێژوو و سیستمی حکومڕانیەوە، پاش هەر دوو جەنگە خوێناوییە مێژووییەکەی یەکەم و دووەمی جیهان، مافەکانی مرۆڤ لە چوار چێوەی ٣٠ ماددەدا داڕشت و کردیانە بنەمایەکی ئەخلاقی و یاسایی نوێ بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤی مۆدێرن.


لە ساڵی ١٩٤٨ وڵاتانی جیهان بە جیاوازی ئایین و زمان و کەلتور و سیاسیەت و مێژوو و سیستمی حکومڕانیەوە، پاش هەر دوو جەنگە خوێناوییە مێژووییەکەی یەکەم و دووەمی جیهان، مافەکانی مرۆڤ لە چوار چێوەی ٣٠ ماددەدا داڕشت و کردیانە بنەمایەکی ئەخلاقی و یاسایی نوێ بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤی مۆدێرن.

بەشێک لە ماددەکانی مافی مرۆڤ:

یەکەم: هەموو کەسێک بە ئازادی لەدایک دەبێت و یەکسانن لە رێز و مافدا. عەقڵ و ویژدانیان پێدراوە و پێویستە لەسەریان بە ئاشتییانە پێکەوە بژین.

دووەم: هەموو مرۆڤێک مافی تەواوی هەیە سود لە مافەکانی ماددەی یەکەم وەربگرێت بەبێ جیاکاری رەنگ و ئایین و سیاسەت و زمان و نەتەوە. بە هیچ شێوەیەک نابێت لەسەر هیچ بنەمایەک جیاکاری بکرێت.

سێیەم: هەموو مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی تاکەکەسی هەیە.

چوارەم: بە هیچ شێوەیەک دروستنییە هیچ کەسێک بکرێتە کۆیلە و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆیلەکردنیان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

پێنجەم: هیچ کەس شایستەی سزادان و ئازاردان و مامەڵە و سزادانی قورس و رەق و نامرۆڤانە نییە، نابێت شتێک بکرێت کە رێزی مرۆڤ ببەزێنێت.

شەشەم: هەموو مرۆڤێک لە هەموو شوێنێک مافی ئەوەی هەیە کەسایەتی یاسایی خۆی هەبێت.

هەشتەم: هەموو مرۆڤەکان بەرامبەر یاسا یەکسانن. یەکسانن لە سود وەرگرتن لە پاراستنی یاسایی.

هەشتەم: هەموو کەس لە کاتی دەستدرێژیکردنە سەری، مافی  پەنابردنە بەر دادگای هەیە.

نۆیەم: بە هیچ شێوەیەک نابێت هیچ کەسێک بە زۆر دەستگیر و دەستبەسەر بکرێت و نەفی بکرێت.

هاوکات مرۆڤەکان یەکسانن لە بەرامبەر دادگای بێلایەن و بێ تاوانن تا دادگایەک تاوانەکەی دەسەلمێنێت. هەروەکچۆن هەموو مرۆڤێک مافی هەیە لە هەر وڵاتێک بڕوات بەرەو هەر وڵاتیکی تر. هەروەکچۆن مافی هەیە رەگەزنامەیەکی هەبێت. هاوکات هەر نێر و مێیەک گەیشتنە تەمەنی پێگەیشتن مافی هاوسەرگیریان هەیە بەبێ هیچ رێگرییەک.

هاوکات لە مادیەی ١٨دا هاتووە، هەموو مرۆڤێک ئازادە لە هەڵبژرادنی باوەڕ و ویژدان و ئایین، ئەم مافە گۆڕینی ئایینیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی مادەی ٢٠ هەموو مرۆڤێک مافی بوون بە ئەندامی هەیە لە هەر گروپ و دەستەیەکی سیاسی و بەڕێوەبردنی گشتی وڵات.