زانایانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دەرمانی مالنۆپیڤیر لە ئاژەڵی میناکات توانای وەستاندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و ناهێڵێت تەشەنە بستێنێت لەناو لەشیدا، لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەوەن ئەو دەرمانە لەسەر مرۆڤ تاقیبکەنەوە.

تۆێژەرانی ئەمریکی لە زانکۆی جۆرجیا تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر ئاژەڵی میناکات ئەنجامدا، رایانگەیاند ماڵنۆپیڤیر دەتوانێت بەتەواوەتی گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەستێنێت و نایەڵێت لە گیاندارێکەوە بۆ یەکێکی دیکە بیگوازێتەوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، توێژەران شەش میناکاتیان نەخۆش خست بە ڤایرۆسەکە، کردیانن بە دوو گروپ، تەنها سێ دانەیان دەرمانی دژە ڤایرۆسەکەیان بەکارهێنا، هەریەكێکیان تێکەڵی دوو دانەی لەشساغ کران، دوای ئەوەی دەرمانەکە بۆ ماوەی هەشت رۆژ بەکارهات هیچ یەکێك لە میناکاتە لەش ساغەکان نەخۆش نەکەوتن.
ئەوەشیان روونکردەوە، گروپی دووەم، دەرمانی دژە ڤایرۆسیان پێنەدرا و تێکەڵی دوو میناکاتی لەشساغ کران، دوای چوار رۆژ ئەوانی تریش نەخۆش کەوتن.
باسی ئەوەشیان کرد، ئەمە یەکەمین دەرمانە کە توانای راگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و زنجیرەی گواستنەوەکەی لە یەكێکەوە بۆ یەکێکی تر و ناو لەش رادەگرێت.