بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی توێژەرانی زانکۆی "روتگێرس"ی ئەمریکی کە گۆڤاری "سایەنس ئەدڤانس" بڵاویکردووەتەوە، زانایان گەیشتوونەتە ئەوەی رۆژێک لە رۆژان ژیان لەسەر مەریخ هەبووە. هاوکات، بە قوڵایی چەندین هەزار کیلۆمەتر لەژێر رووی هەسارە سورەکە (مەریخ) پلەی گەرمی وشک توانیویەتی بەستەڵەکەکانی بتوێنێتەوە.

بەگوێرەی گریمانەی گەشەکردنی ژیان لەسەر مەریخ و ئەگەری ئەوەی یەکەم شوێن بووبێت ژیان لێیەوە دەستیپێکردبێت، توێژینەوەکە ئاماژەی بەوکردووە پێش چوار ملیار ساڵ ئەو هەسارەیە چالاکی گەرمی بەرزی هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی توانەوەی پلێتە سەهۆڵییەکان و ئەگەری هەیە ئەمەش رێگەی دابێت ژیان گەشەی کردبێت.
هەر بەگوێرەی توێژینەوە ئەمریکیەکە، خۆر پێش چوار ملیار ساڵ، بە رێژەی ٢٥% درەوشانەوەی لەوەی ئێستای کەمتربووە، ئەمەش بەواتای ئەوەیە مەریخ بە تەواوەتی سەهۆڵبەندان بووبێت. بەڵام نیشانەی هەبوونی کانزاکان و کیمایاوییەکان و شوێنەواری روباری کۆن، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئاو لەسەر ئەوهەسارەیە هەبووە.
ئەنجامی توێژینەوەکە وا لە زانایان دەکات لە چوارچێوەی گەشتە زانستی و توێژینەوەکانیاندا، لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن بەئومێدی ئەوەی بتوانن ژیانی میکرۆبەکان لەژێر چەندین هەزار کیلۆمەتر لەسەر رووی مەریخ بدۆزنەوە.
پێشتر توێژەرانی زانکۆی "ئەریزۆنای ئەمریکی" ئاشکرایانکرد، کە مەریخ لە رابردوودا وەک ئێستا نەبووە، بەڵکو کەش و هەوایەکی گەرم و شێداری هەبووە، ئەمەش کەشێکی لەباربووە بۆ زۆربوونی میکرۆبەکان وەک چۆن لە ئێستادا لەسەر زەوی هەیە. بەڵام بەهۆی لەدەستدانی بەرگەهەواوە گەردیلەکانی ئاو بەشێوەیەکی خێرا بەهەواداچوون و لەناوچوون.