بەپێی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو لە کۆمپانیای واتسئەپەوە، ئەو ئەپڵیکەیشنە بۆ نوێکردنەوە (ئەپدەیت)کردنی لە ساڵی داهاتوودا چەند مەرجێک دادەنێت، کە ئەگەر ئەو مەرجانە قبوڵنەکەیت ئەوا ناتوانیت ئەپڵیکەیشنەکە نوێبکەیتەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی "Wabetainfo" کۆمپانیاکە سەرقاڵی تاقیکردنەوەی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی مەرجە نوێیەکانیەتی، کە پەیوەستن بە رازیبوون لەسەر بەکارهێنانی نوێی ئەپڵیکەیشنەکە، بەمەش بەکارهێنەر ناچاردەکرێت پابەندی سیاسەتە نوێیەکانی کۆمپانیاکە بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٨ی شوباتی ساڵی داهاتووەوە مەرجەکانی نوێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا کۆمپانیای واتسئەپ هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی مەرجە نوێیەکان رانەگەیاندووە و مەرجەکانیشی ئاشکرانەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی کۆمپانیاکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کە گۆڕانکارییەکان پەیوەستدەبن بە گۆڕینەوەی نامەکان و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا.