سەردێڕ:

سوودەکانی خواردنەوەی چا

فۆتۆ: 
2020-12-04

4199 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس ئارەزووی خواردنەوەی چا ناکەن، بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی چا، چونکە دژە ئۆکسیدە و سوودێکی زۆری هەیە.


هەندێک کەس ئارەزووی خواردنەوەی چا ناکەن، بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی چا، چونکە دژە ئۆکسیدە و سوودێکی زۆری هەیە.

" healthland" کە ماڵپەڕێکی تایبەتی تەندروستییە لەبابەتێکدا باس لە چەند سوودێکی تەندروستیی خواردنەوەی چا دەکات.

-خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی سوتاندنی چەورییەوە.

-خواردنەوەی چا ئەگەری تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە و  دەمارەکانی دڵ دەپارێزێت.

-بە شێوەیەکی گشتی پارێزگاری لە جەستە دەکات دژی خانە شێرپەنجەییەکان چونکە دژەئۆکسیدێکی بەهێزە.

-جەستە شێدار دەکاتەوە.

-پەنکریاس لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

-کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەکێشان لەسەر سییەکان کەمدەکاتەوە.

-چای سەوز یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات.

-ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.