سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پرخەی کارمەندێکی ئاگادارکردنەوە گەڕەکێک بەخەبەردەهێنێت

فۆتۆ: 
2020-12-03

7600 جار خوێندراوەتەوە

کارمەندێک کە لە بەشی پەیوەندییەکان کاردەکات و ئیشی ئاگادارکردنەوەیە خەوی لێدەکەوێت بەبێ ئەوەی مایکەکەی بەردەمی دابخات، بەهۆیەوە دەنگی پرخەکەی ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە کە کاری تێدا دەکات.


کارمەندێک کە لە بەشی پەیوەندییەکان کاردەکات و ئیشی ئاگادارکردنەوەیە خەوی لێدەکەوێت بەبێ ئەوەی مایکەکەی بەردەمی دابخات، بەهۆیەوە دەنگی پرخەکەی ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە کە کاری تێدا دەکات.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووتەوە، کە تێیدا کارمەندێکی بەشی پەیوەندییەکانی تایبەت بە ناوچەکە لەکاتی شەفتی شەویدا خەوی لێدەکەوێت، لەو کاتەشدا مایکەکەی بەردەمی کراوەتەوە.

کارمەندەکە بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەوە بێت مایکەکەی بەردەمی کراوەتەوە بەهۆی ماندوێتی زۆرەوە خەوی لێدەکەوێت، دەنگی پرخەکەی لەمایکەکەوە دەردەچێت و بە ناوچەکەدا بڵاودەبێتەوە.

بەجۆرێک ئەو کەسانەی لەو ناوچەیەدا دەژین و نەخەوتوون دەنگی کارمەندەکە تۆماردەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.