جگەر وەک ئەندامێکی گرنگی جەستە، بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی گلوکۆز و دەکردنی ژەهر لە جەستەدا و هەرسکردنی کاربۆهیدرات، دروستبوونی گرفت لە جگەردا نەخۆشی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.
جگەر وەک ئەندامێکی گرنگی جەستە، بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی گلوکۆز و دەکردنی ژەهر لە جەستەدا و هەرسکردنی کاربۆهیدرات، دروستبوونی گرفت لە جگەردا نەخۆشی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لاوازبوونی جگەر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە، کە دیارترینیان نەخۆشی شەکرەی جۆری دووە، لەگەڵ ئەوەشد ناتوانێت بە باشی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
ئەم خۆراکانە مەترسی نەخۆشییەکانی جگەر کەمدەکەنەوە و پارێزگاری لە تەندروستی دەکەن:
-شۆفان
دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و کرداری هەرس باشدەکات، بەو جۆرە پارێزگاری لە جگەر دەکات.
-چای سەوز
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٥ کە لە گۆڤاری زانستی نەخۆشییەکانی هەرس بڵاوکراوەتەوە، چای سەوز یارمەتیدەرە لە تواندنەوەی ئاستی چەوری لە لەشدا.
-سیر
خواردنی سیر یارمەتیدەرێکی باشە لە دابەزاندنی کێشی جەستە و تواندنەوەی چەوری لەش.
-سندی
دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان بەوجۆرە جگەر لە هەوکردن دەپارێزێت، ئەنزیمی زیاتردەردەدات بۆ تواندنەوەی چەوری.
-ماسی
بوونی ماسی و زەیتەکانی یارمەتیدەرە لە مەترسییەکانی نەخۆشی جگەر و بۆ ئەوکەسانەش باشە کە گرفتی جگەریان هەیە.
-زەیتی زەیتون
دەوڵەمەندە بە چەوری ناتێر هەرئەمەش وایلێکردووە بەسوود بێت و ئەرکەکانی جگەر باش بکات.
-چەرەسات
چەوری ناتێر و دژە ئۆکسان و ڤیتامین ئەی تێدایە، هەر هەموویان ڕۆڵی ئەرێنیان هەیە لەسەر جگەر لە هەوکردن و لاوازبوون دەیپارێزن، ڕۆژانە خواردنی مشتێک چەرەس سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت.
ئ.ل