سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆکاری سەرئێشە

فۆتۆ: 
2020-12-01

4840 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایان هۆشداریی دەدەن لە هەندێک جۆری خۆراک کە ئازاری سەر زیاد دەکات، پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن لە دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی هیستامین، کە نیشانەی هاوشێوەی هەستیاری دروست دەکەن وەک کۆکە و سوربوونەوەی رووخسار و خورانی پێست و قەبزی.

ماڵپەڕی ئێکسپرێس لەو بارەیەوە نووسیوویەتی، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی هیستامین هۆکارن بۆ زیادبوونی ئازاری سەر بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ژانەسەری درێژخایەنیان لەگەڵدایە، چونکە هاندەردەبێت لە کەمبوونەوەی دیامین ئۆکسید.

ئاماژەیان بەوەکردووە، لا ژانەسەر کە بە ژانەسەری هیستامین ناسراوە ئازارێکی توندی ماندووکەرە، دەکرێت ئەو ئازارە چەند هەفتە و مانگ بخایەنێت، دواتر بۆ ماوەی چەند مانگێک یان چەند ساڵێک نەمێنێت، دەکرێت ئەو ژانەسەرە ببێتە هۆی تەسکبوونی بۆرییەکانی خوێن و نۆبەی توند.

پزیشکان ئاماژەیان بەو خۆراکانە کردووە کە ژانەسەر توند دەکەن و دەوڵەمەندن بە ماددەی هیستامین وەک، کهول و جۆرەکانی تری خواردنەوە بێهۆشکەرەکان، بەرهەمی شیرەمەنییەکان وەک ماست لەگەڵ کەلەرمی خۆشکراو، کۆمەڵێک خۆراکی تریان خستووەتە لیستەکەوە وەک "میوەی وشککراو، ئەڤۆگادۆ، باینجان، سپێناغ، گۆشتی دەستکرد، مۆز و بندوق".