کۆمەڵێک وێنەگر دیمەنێکی لە کاتی دەرکەوتنی نەیزەکێک لە ئاسمانی وڵاتەکەدا تۆماردەکەن، بە جۆرێک دیمەنەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی تەنیوە.
کۆمەڵێک وێنەگر دیمەنێکی لە کاتی دەرکەوتنی نەیزەکێک لە ئاسمانی وڵاتەکەدا تۆماردەکەن، بە جۆرێک دیمەنەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی تەنیوە.
ئەو نەیزەکە بە خێرای و هێزێکی زۆرەوە بەرگە هەوای زەوی دەبڕێت، لەو ساتەدا کەشی شەوی ئەو ناوچەیە ڕووناک دەکاتەوە هاوشێوەی ڕۆژ دەبێت.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژاپۆن ئەو دیمەنە بە نامۆ هەژماردەکەن و ڕایدەگەیەنن وەک ئەوەیە تۆپێکی ئاگرینیان بینیبێت.
کەناڵی ئیچ کی ژاپۆن ئاشکرایکردووە، کامێرای کەناڵەکەیان دیمەنی ئەو نەیزەکەیان لە پارێزگاکان ئایشی و می و ناوەڕاستی شارەکە و شوێنە جیاوازەکانی وڵات تۆمارکردووە، کە تێیدا نەیزەکەکە وەک تۆپێکی ئاگرین لە باشوری ئاسمانی وڵاتەکە دەبینرێت.
ڕۆژنامەی ئاساهی ناخۆی ژاپۆن دەریخستووە، شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە ئەگەری هەیە نەیزەکێکی بچوک بێت گەیشتووەتە سەر زەوی.
ئ.ل