سەردێڕ:

رەنگی چاو دەریدەخات لە داهاتوودا توشی چ نەخۆشییەک دەبیت

فۆتۆ: 
2020-11-30

35742 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریانخستوو، رەنگی چاو ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو کە لە داهاتوودا کەسەکە تووشیدەبێت.


توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریانخستوو، رەنگی چاو ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو کە لە داهاتوودا کەسەکە تووشیدەبێت.

گۆڤاری فرۆیندیی ئەڵمانی ئەنجامی توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەو کەسانەی ڕەنگی چاویان شینە هەستیارییەکی زۆریان بۆ تیشکی سەروبنەوشەی هەیە، لە کاتێکدا کەسانی خاوەن ڕەنگی چاوی ريس و قاوەی تێر زیاتر چاویان بۆ تیشکی سەرو بنەوشەی پارێزراوە، ئەو کەسانەشی رەنگی چاویان کاڵە زیاتر لە کەسانی تر ڕوبەڕوی توشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو و شێرپەنجەی پێست دەبن.

زانایان ڕوونیانکردووەتەوە، ئەو کەسانەی رەنگی چاویان ڕەش و قاوەیی تێرە زیاتر بەدەست نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن و کۆئەندامی هەناسە و هەرس دەبنەوە، ئەو کەسانەشی رەنگی چاویان سەوزە زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.

لە کۆتای توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی ڕەنگی چاویان شینە لە داهاتوودا زیاتر توشی ئالودەبوون بە خواردنەوە کهولییەکان دەبنەوە.

ئ.ل