ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووت هەیە ئاگاداری خواردنی چوار جۆر میوەبە، کە مەترسی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و ئاستی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات.
ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووت هەیە ئاگاداری خواردنی چوار جۆر میوەبە، کە مەترسی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و ئاستی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات.
هەروەک زانراوە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کاریگەریی لەسەر جەستە دەبێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، نەخۆشی شەکرە لە جۆری درێژخایەنەکانە، مایکڵ موسلی پزیشکی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک میوە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە وەک مانگۆ و ئەناناس و شوتی و مۆز، خواردنی زیانی دەبێت.
ئاشکرایکردووە هەڵبژاردنی توی کێوی و سێو و هەرمێ باشترین بژاردەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکر لە خوێندا، هەروەک لە ماڵپەڕی دەیلی ئێکسپرێسدا هاتووە.
موسلی رایگەیاندووە، ئەو شەکرەی جەستە لە ڕێگەی خۆراکەوە بەدەستی دەهێنێت دەیگۆڕێت بۆ وزە، بەڵام ئەگەر بڕەکەی لە ڕاددەی خۆی زیاتر بوو زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە.
بە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە هەندێک بەشی تری جەستە دەگەیەنێت وەک چاو و دەمارەخانەکان و گورچیلە و سوڕی خوێن، هەربۆیە پێویستە توشبووانی ئەم جۆرە نەخۆشییە ئاگاداری بڕی خواردنی شەکربن لە خۆراکەکانیاندا.
