سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دایکێک بە جوڵەیەکی خێرا منداڵەکەی لە مردن رزگار کرد

فۆتۆ: 
2020-11-30

40760 جار خوێندراوەتەوە

دایکێک توانی بە جوڵەیەکی خێرا و زیرەکانە منداڵە بچوکەکەی کە تەنیا ساڵێک دەبێت لە مردن ڕزگار بکات، ئەویش دوای ئەوەی بوونەوەرێکی خشۆکی گەورەی ژەهراوی لێی نزیک دەبێتەوە بۆ ئەوەی گازی لێبگرێت.


دایکێک توانی بە جوڵەیەکی خێرا و زیرەکانە منداڵە بچوکەکەی کە تەنیا ساڵێک دەبێت لە مردن ڕزگار بکات، ئەویش دوای ئەوەی بوونەوەرێکی خشۆکی گەورەی ژەهراوی لێی نزیک دەبێتەوە بۆ ئەوەی گازی لێبگرێت.

سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڕووداوە لە تایلاند ڕوویداوە و لە کامێرای چاودێرییەوە گرتە ڤیدیۆکە تۆمارکراوە، منداڵەکە "نۆنگ" لەسەر زەوی دانیشتووە یاری بە کەرەستەی منداڵان دەکات، لەو کاتەدا خشۆکێکی گەورەی ژەهراوی بەخێرای بەرەوە ئاڕاستەی منداڵەکە دەڕوات.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە ئەو خشۆکە درێژییەکەی نزیکەی ٣٠ سانتیمەتر دەبێت، وادیارە دەیەوێت لە منداڵەکە نزیک بێتەوە و گازی لێبگرێت، بەڵام منداڵەکە هەست بە مەترسییەکە ناکات و هەوڵدەدات دەست لەو خشۆکە بدات.

لەو ساتەدا دایکی لە نزیکییەوە پاڵکەوتووە و سەیری مۆبایلەکەی دەکات، کە ئەو دیمەنە دەبینێت بەخێرای منداڵەکەی لەو بوونەوەرە دوردەخاتەوە و کەسێکیتر لە ڕێگەی کوپێکەوە خشۆکەکە دەگرێت.

گازی ئەو جۆرە خشۆکە مەترسیدارە بەتایبەت بۆ منداڵ، ئەگەری هەیە بە خێرای توشی ژەهراویبوونی بکات و لێدانەکانی دڵی کەسی قوربانی زیاد دەکات و توشی تەنگەنەفەسی دەکات، ئەگەری هەیە لە ماوەیەکی کورتدا کۆتای بە ژیانی بێت، بۆ کەسانی گەورەش قاچ و پەلەکان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ توشی ئاوساوی و هەوکردن دەکات.

ئ.ل