سەردێڕ:

بۆچی هەندێك کەس لە بەیانیاندا توشی سەر ئێشە دەبن؟

فۆتۆ: 
2020-11-29

3341 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك کەس لە بەیانیاندا دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستن تووشی سەر ئێشە دەبن، ئەمەش هەندێكجار وایان لێدەکات ناچارببن دەرمانی ئازارشكێن بەکاربهێنن بۆئەوەی ئازارەکەی کەمبکەنەوە.


هەندێك کەس لە بەیانیاندا دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستن تووشی سەر ئێشە دەبن، ئەمەش هەندێكجار وایان لێدەکات ناچارببن دەرمانی ئازارشكێن بەکاربهێنن بۆئەوەی ئازارەکەی کەمبکەنەوە.

ماڵپەڕی " الكونسلتو" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانی سەر ئێشەی بەیانیان کردووە، کە هەندێكیان پێویستە بە هەند وەربگیرێن و ئەگەر بەردەوام بێت گرنگە سەردانی پزیشك بکرێت، بەم جۆرە:

بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی فشاری خوێن.

بوونی گرێ یان وەرهەم لە مێشكدا.

خوێنبەربوون یان بوونی کێشەیەکی تەندروستی لە مێشكدا.

کەمخەوی و خەوزڕان.

دڵەڕاوکێ.

بیرکردنەوەی زۆر بەر لە خەوتن.

گرژبوون و ئازاری مل.

ئازارەکانی بڕبڕەی پشت.

بەرزبوونەوەی پەستانی چاوەکان.

قەبزی.

هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان.

وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەمخواردنەوەی ئاوەوە.

- نەخواردنی بڕی پێویستی کافایین کە جەستە راهاتووە لەسەری.