زۆرینەی کەسەکان کاتێک دووچاری ڕووداوێک دەبنەوە هەست دەکەن پێشتر بەسەریاندا هاتووە و لە هەمان بارودۆخدا ژیاون، ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لەو بارودۆخە دەکات.
زۆرینەی کەسەکان کاتێک دووچاری ڕووداوێک دەبنەوە هەست دەکەن پێشتر بەسەریاندا هاتووە و لە هەمان بارودۆخدا ژیاون، ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لەو بارودۆخە دەکات.
زۆر کەس کاتێک ڕووداوێکیان بەسەردا دێت دڵنیان لەوەی پێشتر بە هەمان ڕووداودا تێپەڕیون، یاخود هەندێ کەس لە کاتی هەندێک قسەدا دڵنیایە پێشتر گوێبیستی ئەو قسانە بووە یاخود کردوویەتی، ئەمەش بارودۆخێکی ئاساییە و زۆرینەی کەس لە جیهاندا دووچاری دەبنەوە و بە "پێشبینی پێشوەخت" ناودەبرێت.
ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەم بارودۆخە دوو جۆرە، دەکرێت بە ڕاستی ڕووداوەکە پێشتر ڕوویدابێت و لەکاتی دووبارە ڕوودانەوەیدا ئەو کەسە زیاتر بیری لای ڕووداوە کۆنەکە بێت.
بارودۆخی دووەمیش کاردانەوەی هەڵەی مێشکە کە دوو دەردراوی مێشک هەوڵدەدەن بە پێچەوانەی یەکتر کاربکەن و دەبێتە هۆی ئەو بارودۆخەی هەستبکەیت ڕووداوەکە دووبارەیە.