یەکێك لە توێژینەوەکان ئاشکرایکردووە کە بۆنی پێستی مرۆڤەکان بەستراوە بە تەمەنیانەوە، ئەمەش بەهۆی کۆمەڵێك هۆکاری دیاریکراوەوە دەبێت.
یەکێك لە توێژینەوەکان ئاشکرایکردووە کە بۆنی پێستی مرۆڤەکان بەستراوە بە تەمەنیانەوە، ئەمەش بەهۆی کۆمەڵێك هۆکاری دیاریکراوەوە دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە شەش لە سەرەکیترین ئەو هۆکارانە کردووە کە دەریدەخەن بۆچی بۆنی پێستی بەساڵاچووەکان ناخۆشە، بەم جۆرە:
١. تووشبوون بە هەندێك لە نەخۆشییەکانی وەك نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی جگەر و نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی.
٢. لەگەڵ پیربووندا پێست بڕێکی زۆرتر لە ترشە چەورییەکان دەردەدات ئەمەش وادەکات بۆنی پێست بگۆڕێت.
٣. سیستمی خواردن لەگەڵ بەساڵاچووندا دەگۆڕێت ئەمەش وادەکات بۆنی پێستیش لەگەڵیدا بگۆڕێت، هەروەها بەساڵاچووان کەمتر ئاو دەخۆنەوە بۆیە بۆنی پێستیان تاڕاددەیەك ناخۆشدەبێت.
٤. گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە جەستەدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.
٥ خواردنی دەرمان و چارەسەرە جیاوازەکان.
٦. تەندروستی ددانەکان بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ بەساڵاچووندا تێكدەچێت ئەمەش وادەکات بۆنی دەم ناخۆش بێت.