رۆژانە گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاو جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە و لە زۆر گرفتی تەندروستیی دەیپارێزێت، بەڵام کەم یان زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی دەبێت هەربۆیە پێویستە بزانرێت رۆژانە بڕی چەند ئاو بخورێتەوە؟
رۆژانە گرنگیدان بە خواردنەوەی ئاو جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە و لە زۆر گرفتی تەندروستیی دەیپارێزێت، بەڵام کەم یان زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی دەبێت هەربۆیە پێویستە بزانرێت رۆژانە بڕی چەند ئاو بخورێتەوە؟
هەروەک زانراوە جەستەی مرۆڤ لە سەدا ٦٠ی لە ئاو پێکدێت، بەهۆی میزکردن و ئارەقکردنەوە و هەناسەدانەوە بەشێک لەو ئاوە لەدەستدەدرێت، هەربۆیە گرنگە ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە.
ماڵپەڕی هێڵسی لاین ئاماژەی بەوەکردووە، شارەزایانی بواری تەندروستیی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ڕۆژانە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو بۆ جەستە گرنگە کە بە تێکڕای دەکاتە دوو لیتر، تەنانەت کاتێک هەست بە تینوێتیش ناکەن ئاو بە بەردەوامی بخورێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە خواردنەوەی بڕی ئاو پەیوەندیی بە هۆکارە دەرەکییەکان و ناوەکییەکانی جەستەی کەسەکەوە هەیە، بۆیە بەپێی کەسەکان بڕی خواردنەوەی ئاو دەگۆڕێت.
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ زانست ئاشکرایانکردووە، پیاوان لە ڕۆژێکدا پێویستیان بە ٣.٧ لیتر شلەمەنی هەیە و خانمان ٢.٧ لیتر، شلەمەنییەکانیش پێکدێن لە ئاو خواردنەوەکانی وەک چا و شەربەت و هەندێکی جۆری خواردن.
ئەو هۆکارانەش کە کاریگەریی لەسەر بڕی ئاو دەکەن لە جەستەی کەسەکاندا دەکەوێتە سەر ناوچەکەی گەرمە یان ساردە یاخود شێدارە یان وشک، لەگەڵ سیستمی خۆراکی نمونە ژەمە خۆراکەکانی تونە، سوێرە یان شیرینە بەو جۆرە بڕی پێویستی جەستە بۆ ئاو دیاری دەکرێت، لەگەڵ شوێنی بەسەربردنی کاتەکانی ڕۆڵی هەیە لە بڕی خواردنەوەی ئاودا نمونە لە نوسینگەکەی کاردەکات یان لە ماڵ یاخود لە دەرەوە و لە ژێر تیشکی خۆردا، لەگەڵ چالاکییە وەرزشییەکان و جۆری وەرزشکردنەکەی کاریگەریی لە سەر بڕی خواردنەوەی ئاو دەبێت.