توێژیەنەوەیەک لە ئەرجەنتین لەسەر ٣٣٣ نەخۆش کە چارەسەری هەوکردنی سییەکانیان بۆ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەکارهێنانی پلازمای خوێن لە چارەسەری نەخۆشانی کۆرنادا سودێکی کەمی هەبووە و کاریگەریی مردنیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمناکاتەوە.
توێژیەنەوەیەک لە ئەرجەنتین لەسەر ٣٣٣ نەخۆش کە چارەسەری هەوکردنی سییەکانیان بۆ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەکارهێنانی پلازمای خوێن لە چارەسەری نەخۆشانی کۆرنادا سودێکی کەمی هەبووە و کاریگەریی مردنیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمناکاتەوە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک لە لە کلینیکێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنادا کراوە و لە گۆڤاری نیو ئینگلاندا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە بەکارهێنانی چارەسەری پلازمای خوێن بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا کاریگەری ئەوتۆی نییە و مەترسی مردن لەسەر نەخۆشەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەم کەمناکاتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر ٣٣٣ نەخۆش کراوە، کە سییەکانیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە توشی هەوکردن بووە و پلازمای خوێنیان بۆ بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردن، کەسەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دابەشکراون هەندێکیان چارەسەری ئاساییان بۆ بەکارهێنراوە و هەندێکیان چارەسەری پلازمای خوێن، دەرکەوتووە رێژەی مردن لەو کەسانەی کە پلازمایان بۆ بەکارهێنراوە ١١% بووە، بۆ ئەو کەسانەشی چارەسەری ئاساییان بۆ بەکارهێنراوە، رێژەکە ١١.٤% بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئابدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا رایگەیاند، چارەسەری پلازمای خوێن کاریگەرییەکی باشی هەیە لە چارەسەرکردنی کۆرۆنادا و بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکاش رەزامەندی نیشاندا بۆ بەکارهێنانی چارەسەرەکە بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا.
هاوکات، لە مانگی تشرینی یەکەمدا، لە هیندستان توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە کە بەکارهێنانی پلازمای خوێن لە چارەسەری کۆرۆنادا نیشانەکانی نەخۆشیەکەی وەک، هەناسەتوندی و هەستکردن بە ماندوبوون کەمکردووەتەوە، بەڵام مەترسی مردنی کەمنەکردوەتەوە.
چارەسەری پلازمای خوێن بریتییە لە وەرگرتنی خوێن لە کەسێک کە پێشتر توشی کۆرۆنا بووە و چاکبووەتەوە لە خوێنەکەیدا دژە تەنی دژی ڤایرۆسەکە بۆ دروست بووە، لەکاتی گواستنەوەی پلازمای کەسی چاکبوو بۆ نەخۆشێک، ئەو دژە تەنەی لە پلازماکە ھەیە کار دەکات بۆ لەناو بردن و تێکشکانی ڤایرۆسەکە.