سەردێڕ:

چۆن خۆت لە ئازاری گەدە رزگاردەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-11-26

7944 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی بەهۆی خراپی شێوازی ژیان و خراپی جۆری ژەمەکانی خواردن بە دەست ئازاری گەدەوە دەناڵێنن، بەڵام دەتوانن بە گرنگیدان بە جۆرەکانی خواردن و گۆڕینی شێوازی ژیانیان خۆیان لە ئازاری گەدە بەدوربگرن.

ماڵپەڕی " MONLA Hospital" لە بابەتێکدا حەوت ڕێگەی خستووەتەڕوو بەمەبەستی نەمانی ئازاری گەدە، ئەوانیش:

١ڕۆژانە ژەمەکانی خواردن بکرێت بە پێنج سوکە ژەم.

٢دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان کە هۆکارن بۆ ئاوسان و دروستبونی غازات.

٣دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازاری گەدە وەکو ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەهاراتی تێدایە و خواردنە چەورەکان.

٤دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش نوستن خۆراک بخورێت.

٥ڕێژەی خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژدا زیادبکرێت.

٦بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە پێویستە کێشی لەشیان دابەزێنن.

٧دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.