یەلینا سەمیرنۆڤای پزیشک و شارەزای گرێ شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن ئاماژەی بە مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین دی کردووە لەسەر جەستە.
یەلینا سەمیرنۆڤای پزیشک و شارەزای گرێ شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن ئاماژەی بە مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین دی کردووە لەسەر جەستە.
ڕایگەیاندووە، لە دیارترین کێشەکان کە دروستی دەکات کەمبوونەوەی توانای مژینی کالسیۆمە لە گەدەدا بەمەش بڕەکەی لە خوێندا کەمدەکات و بڕی پێویست ناگاتە بەشەکانی جەستە، بەهۆیەوە ئەگەری مردنی پێشوەختەی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا جەستە کالسیۆمی ناو ئێسک بەکاردەهێنێت کە لە ئەنجامدا فشەڵبوونی ئێسک و زوو شکانی بەدوادا دێت.
ئەوەی ئەو پزیشکە ڕوونیکردووەتەوە، لە دیارترین نیشانە شاراوەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین دی لە جەستەدا: ماندوێتی و زوو توشبوونی جەستەیە بە ڤایرۆسەکان، لەگەڵ کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و ئازار لە ئەژنۆدا و هەستکردن بە نارەحەتی لە ئێسک و ماسولکەکاندا، باش نەخەوتن و گێژبوون بۆ ماوەیەکی زۆر.
بەگوێرەی ئەو پزیشکە دەتوانرێت لەم ڕێگەیانەوە ڤیتامینەکە لە جەسەتدا زیاد بکرێت، وەک خواردنە ئاژەڵییەکان "زەردێنەی هێلکە و جگەری مانگا و هەندێک جۆری ماسی، بە کرداری لە خۆراکە ڕووەکییەکاندا زۆر بە کەمی بوونی هەیە"، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە دەکرێت کەپسولی ڤیتامین دی بخورێت بۆ زیادبوونی بڕەکەی لە خوێندا.

ئ.ل