سەردێڕ:

جیاوازی لەنێوان ڤاکسین و دەرمانی چارەسەری کۆرۆنادا چییە؟

فۆتۆ: 
2020-11-22

4249 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە رۆژانە وشەی ڤاکسین و دەرمانی چارەسەری دەبیستین، بەڵام ئایا جیاوازی نێوانیان چییە؟ لەگەڵماندا بە بۆ ئەوەی جیاوازییەکەیانت بۆ روون ببێتەوە.


بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە رۆژانە ناوی ڤاکسین و دەرمانی چارەسەری دەبیستین، بەڵام ئایا جیاوازی نێوانیان چییە؟ لەگەڵماندابە بۆ ئەوەی جیاوازییەکەیانت بۆ روون ببێتەوە.

زەقترین و گرنگترین جیاوازی نێوان ڤاکسین و دەرمانی چارەسەری بریتیە لەوەی، ڤاکسین بە مانای پێکوتە دێت و لە کەسانی ساغ دەدرێت لەکاتێکدا دەرمان بە مانای چارەسەر دێت و بۆ کەسانی نەخۆش و توشبوو بەکاردێت تا کەمێک لەو ئازارەی هەیانە کەمتربکاتەوە یاخود هاوکارییان بکات چاکببنەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی دەرمانی چارەسەرەوە رایگەیاندووە، چارەسەر کاتێک بەکاردێت کە جەستەی کەسەکە توشی نەخۆشی دەبێت و کاریگەری دەکاتە سەر چالاکییەکانی جەستە.

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێت، "چارەسەر یان دەرمان لە حاڵەتێکدا بەکاردێت کە جەستەی کەسەکە دووچاری نەخۆشی دەبێت؛ تیایدا دەرمانەکە هەڵدەستێت بە نەهێشتنی کاریگەری نەخۆشییەکە لەسەر جەستەی کەسەکە".

هاوکات، بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان، ڤاکسین هەڵدەستێت بە بەهێزکردنی سستمی بەرگری لەش لە بەرامبەر نەخۆشییەکە و وادەکات کە جەستە زوو درک بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە بکات، تیایدا بەشێک لە لەپێکهاتەکانی ڤاکسینەکە لە سیستمی بەرگری جەستەدا کۆدەکاتەوە و لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆس و درمی بەربڵاودا ئاشکرای دەکات و کاریگەرییەکانی کەمدەکاتەوە.

یەکەمجار نییە مرۆڤایەتی روبەڕوی ڤایرۆسێکی وەکو کۆرۆنا ببێتەوە. لە ساڵی ١٩١٨شدا ئەنفلۆنزای "ئیسپانی" لەجیهاندا بڵاوبووەوە و بەوهۆیەشەوە نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەسیش توشی نەخۆشییەکە بوون کە ئەمەش دەیکردە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان لەوکاتەدا.