میدیاکانی ئەمریکا ڤیدیۆی پیاوێکیان بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٣٠ ساڵە بینایی لەدەستداوە و ئێستاش لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بەشداری ماراسۆنێکی کردووە و بۆ دووری پێنج کیلۆمەتر ڕادەکات.
میدیاکانی ئەمریکا ڤیدیۆی پیاوێکیان بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٣٠ ساڵە بینایی لەدەستداوە و ئێستاش لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بەشداری ماراسۆنێکی کردووە و بۆ دووری پێنج کیلۆمەتر ڕادەکات.
ئەو پیاوە نە داردەست و نە سەگەکان هاوکارییان نەکردووە بۆ ماراسۆنەکە، بەڵام ئەوەی هاوکاریی کردووە بریتیە لە کۆمپانیای گووگڵ.
لەگەڵ کۆمپانیای گووگڵدا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە ئەپڵیکەیشنێکی بۆ بەرهەمبهێنن بە وردی ناونیشان و راست و چەپی خۆیی بۆ دیاریبکات.
لەوبارەیەوە، تۆماس پانیک (پیاوە نابیناکە) رایگەیاندووە، "نابیناکان بە گشتیی لە شوێنی خۆیان ناجوڵێن، بەڵام من لە شوێنی خۆمدا نامێنمەوە و پێموایە مرۆڤ بۆ ڕاکردن لەدایک دەبێت".