ئەندازیارێكی ئەمریکی ئەپڵیکەیشنێکی دروستکردووە کە میاوی پشیلە وەردەگێڕێت بۆ سەر زمانی مرۆڤ و بەوەس خاوەنەکەی زیاتر لێی تێدەگات.
ئەندازیارێكی ئەمریکی ئەپڵیکەیشنێکی دروستکردووە کە میاوی پشیلە وەردەگێڕێت بۆ سەر زمانی مرۆڤ و بەوەش خاوەنەکەی زیاتر لێی تێدەگات.
خافێر سانشێز، ئەندازیار لە کۆمپانیای ئەکڤیلۆنی ئەمریکی، ئەپڵیکەیشنێکی داهێناوە بەناوی ''میاوتۆك - Meow Talk'' کە میاوی پشیلە وەردەگێڕێتە سەر زمانی مرۆڤ، لە رێگەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکەوە.
سانشێز رایگەیاندووە، ئەو ئەپڵیکەشنە زمان نییە، پشیلەکان شێوازی جیاوازییان هەیە بۆ دەربڕین و وشە ئاڵوگۆڕناکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشیلە نۆ دەربڕینی هەیە کاتێك میاو لە خاوەنەکەی دەکات، بۆ نمونە، "برسیمە، دڵخۆشم یان ئازارم هەیە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سودی لە زنجیرەی ''زمانی نهێنی پشیلە'' وەرگرتووە بۆ داهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنە.
داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە لە ئامێرەکانی ئەپڵ
داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە لە سیستمی ئەندرۆید