سەردێڕ:

زاناکان جینی مرۆڤیان بۆ کۆرپەیەکی مەیمون زیادکرد

فۆتۆ: 
2020-11-20

31189 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەڵمانیا و بە ئامانجی پەرەپێدانی مێشکێکی زیرەك و پێشکەوتووتر بۆیان، زاناکان لە هەوڵێکی نوێدا جینی مرۆڤیان بۆ مێشکی کۆرپەی مەیمون زیادکرد.


لە ئەڵمانیا و بە ئامانجی پەرەپێدانی مێشکێکی زیرەك و پێشکەوتووتر بۆیان، زاناکان لە هەوڵێکی نوێدا جینی مرۆڤیان بۆ مێشکی کۆرپەیەکی مەیمون زیادکرد.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، زاناکان لە پەیمانگای ماکس پلانکی وڵاتەکەیان بۆ زیندەزانی خانە و زانستی بۆماوەیی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ژاپۆنی بۆ تاقیکردنەوەی ئاژەڵان، کۆپییەکی جینی مرۆڤیان بۆ مێشکی کۆرپەیەکی ناو منداڵدانی مەیمون زیادکردووە بە مەبەستی گەشەکردنی مێشکێکی زیرەکتر.
Image

ئاماژە بەوەشکراوە، توێژەران هەمان جینی (ARHGAP11B)یان بەکارهێناوە کە بەرپرسە لە گەشەکردن و پەرەپێدانی زیرەکی.

هاوکات، مایکڵ هاید سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکە رایگەیاندووە، "تێبینیمانکرد بەشی کۆتایی مێشك (مێشکی بچوك) کە بەرپرسە لە کرداری قسەکردن، بیرکردنەوە، دركکردن و فەرمانی جوڵە و چەند کارێکی گرنگی تر بەرەو گەورەبوون چووە".

Image
monkey brain

ئەو کۆرپەیەی مەیمون هێشتا لەدایکنەبووە و بڕیارە پاش لەدایکبوونی بە تەواوی بۆ زاناکانی پەمانگای ماکس پلانک دەربکەوێت کە ئایا گواستنەوەی جینەکەی مرۆڤ بۆی دەبێتە هۆی زیرەکیەکی زیاتر یاخود نا.