سەردێڕ:

ئایا مۆبایلەکانمان کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانمان هەیە؟

فۆتۆ: 
2020-11-20

1023 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەك کە رۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری ئەکادیمی "PLOS ONE" بڵاوکراوەتەوە ئاشكرایکردووە، ئاڵودەبوون بە مۆبایلی زیرەکەوە ئەگەری هەیە بەکارهێنەر وا لێبکات کە بڕیاری سەرشێتانە و هەڵەشە بدات.


توێژینەوەیەك کە رۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری ئەکادیمی "PLOS ONE" بڵاوکراوەتەوە ئاشكرایکردووە، ئاڵودەبوون بە مۆبایلی زیرەکەوە ئەگەری هەیە بەکارهێنەر وا لێبکات کە بڕیاری سەرشێتانە و هەڵەشە بدات.

توێژینەوەکە ئاشكرایکردووە، ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانیان بەسەردەبەن، نایانەوێت خەڵاتێكی گەورە وەربگرن کە زۆر بخایەنێت، بەڵکو ئەو خەڵاتانە هەڵدەبژێرن کە خێران و زوو دەستدەکەون ئەمەش واتا بڕیاری خێرا دەدەن و کەمتر بەرگە دەگرن.

هەروەها توێژینەوەکە کە لە زانکۆی " Freie Universität" لە بەرلین ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، زۆر بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەك پەیوەندی هەیە بە هەڵچوونی کەسەکەوە.

توێژەران ئاشكرایان کردووە، کە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەك و بڕیاردانی خێرا پەیوەندییەکی بەتینیان هەیە بەیەکەوە، هەروەها وتوویانە کە ئەو کەسانەی دەزانن هەڵچوون و بڕیاردانی بەپەلە چەند زیانی هەیە ئەوا ئەگەری هەیە خۆیان دووربخەنەوە لە زۆر بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەك و ئاڵوودەبوون پێیەوە.

لەوبارەیەوە، شۆڵز ڤان ئێندێرت توێژەری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، دوو فاکتەر هەن وادەکەن بڕیاری بەپەلە نەدرێت، یەکەمیان کۆنترۆڵکردنی دەروونە و دووەمیان بیرکردنەوە لە ئەنجامەکانە، بەوەش ئەو کەسانەی زۆر مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن بێبەشدەبن لەو دوو تایبەتمەندییە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەو کەسانە دەزانن رەفتارەکانیان ئەنجامی خراپی دەبێت، بەڵام لە هەمانکاتدا ناتوانن کۆنترۆڵی هەڵچوونی لەناکاویان بکەن.