سەردێڕ:

چۆن بەبێ دەرمان چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-11-20

14132 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی نەخۆشی شەکرە لە وڵاتی قەتەر رایانگەیاند، کە دوای توێژینەوەیەکی دوورودرێژ بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی ئەو خواردنانەی کەمتر کالۆریان تێدایە دەبێتە هۆی وردە وردە دابەزینی رێژەی شەکرە لە جەستەی کەسەکاندا.


توێژەرانی نەخۆشی شەکرە لە وڵاتی قەتەر رایانگەیاند، کە دوای توێژینەوەیەکی دوورودرێژ بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی ئەو خواردنانەی کەمتر کالۆریان تێدایە دەبێتە هۆی وردە وردە دابەزینی رێژەی شەکرە لە جەستەی کەسەکاندا.

ماڵپەڕێ ئەل-جەزیرە بڵاویکردەوە، تویژینەوەکە لە سەر دووجۆری تایبەتی نەخۆشی شەکرە ئەنجامدراوە و تەمەنی بەشداربوان لەسەروو ١٨ ساڵ بووە، ١٨٠ نەخۆش لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون و تیمی توێژەران چاودێری ژیانی رۆژانەیان کردوون و بە هەڕەمەکی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشیانکردوون.

کۆمەڵێکیان بەگوێرەی رێنماییە تەندرووستییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و نوێترین چارەسەرەکانی تایبەت بە شەکرەیان بۆ بەکارهێنراوە. هاوکات، کۆمەڵەی دووەم هەموو چارەسەرێکی شەکرەیان لێ قەدەغەکراوە و بۆ ماوەی سێ مانگیش ڕەچەتەی خۆراکی کالۆری-کەم بۆ نەخۆشەکان پەیڕەوکراوە. دواتر، بۆ ماوی دوو ساڵ توێژینەوە لەسەر هەردوو کۆمەڵەکە کراوە.

لەدوای تەواوبوونی دوو ساڵەکە، ڕێژەی نەخۆشی شەکرە لەو کۆمەڵەی کە چارەسەرە پزیشکییەکانیان وەرنەدەگرت، بەڕێژەی ٦١% لە هەر نەخۆشێکدا دابەزیبوو. لەکاتێکدا، کۆمەڵەکەی دیکە کە چارەسەری نەخۆشی شەکرەیان بۆ بەکاردەهێنرا؛ رێژەی شەکرە لە خوێنیاندا دانەبەزی و سەرباری بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرەی خوێنیان، ئاستی فشاری خوێن، کۆلیسترۆڵ لە جەستەی نەخۆشەکاندا بەرزبوویەوە.

شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، لە ئەنجامی ئەوەی کە پەنکریاس ناتوانێت بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێت یان کاتێک کە جەستەی کەسەکە نەتوانێت بە باشی بڕی ئەنسۆلینی بەرهەمهاتوو بەکاربهێنێت، توشی مرۆڤ دەبێت.

ئەنسۆلین، هۆرمۆنێکە کە ئەرکی رێکخستنی بڕی شەکری ناو خوێنی لە ئەستۆدایە، هەروەها بەرزی بڕی شەكر لە ناوخوێن دەبێتە هۆی ناڕێکی رێژەی شەکری ناوخوێن و بە تەیێپەڕبوونی کات زیانی مەترسیدار بە زۆرێک لە سیستمەکانی جەستە دەگات، بەتایبەتیش دەمار و خوێنەهێنەرەکانی جەستە.