سەردێڕ:

زیادەڕەویکردن لە خواردنی ڤیتامین دی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

فۆتۆ: 
2020-11-20

8310 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی ڤیتامین دی بەگشتی بۆ جەستە گرنگە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ئێسک و ددان، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنی بەرهەمەکانی ڤیتامینەکە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.


ئەگەرچی ڤیتامین دی بەگشتی بۆ جەستە گرنگە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ئێسک و ددان، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنی بەرهەمەکانی ڤیتامینەکە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی ئێکس پرێس لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، ڤیتامین دی مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە و لە %٨٠ی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا کەمبووە، بەڵام ئەگەر بڕیارداوە لە وەرزی زستاندا ڤیتامین دی بەشێوەی حەپ بخۆیت ئاگاداربە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکەیت.

دەستەی تەندروستی بەریتانی NHS هۆشداریداوە و ڕایگەیاندووە، زیادەڕەویکردن لە خواردنی ڤیتامین دی بەتایبەت لە ماوەیەکی کورتدا بڕێکی زۆر بخورێت هۆکارە بۆ زیادبوونی بڕی کالسیۆم لە جەستەدا.

بەگوێرەی دەستەی تەندروستی جیهانی، لە ماوەیەکی کەمدا خواردنی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین دی و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکە، بڕی کالسیۆم زیا ددەکات و لە ئەنجامدا لاوازبوونی ئێسک و گورچیلە و دڵی لێدەکەوێتەوە.

ئاماژەیان بەوەکردووە، نابێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٠٠ میکرۆگرام لە ڤیتامین دی بخورێت، ئەمەش بەپێی تەمەنەکان دەگۆڕێت، بۆ زۆربەی خەڵک ڕۆژانە بڕی ١٠ میکرۆگرام ڤیتامین دی بخورێت، بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٠ ساڵ نابێت لە ٥٠ میکرۆگرام بخۆن، دەشتوانرێت لە ڕێگەی خۆراکەوە بڕی ڤیتامین دی زیاد یان کەمبکرێتەوە وەک ماسی و ڕۆن ماسی و هێلکە و قارچک.