وەڵام: بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا باسی لەوەکرد، کە هەر ڤاکسینێکی کۆرۆنا ٥٠% کاریگەر بێت، ئەوا مۆڵەتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکەن.
وەڵام: بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا باسی لەوەکرد، کە هەر ڤاکسینێکی کۆرۆنا ٥٠% کاریگەر بێت، ئەوا مۆڵەتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکەن.
تاوەکو ئێستا جەختکراوەتەوە لە کاریگەریی ڤاکسینەکانی مۆدێرنا و فایزەر بە رێژەی ٩٥% و بەوەش دەبنە کاریگەرترین ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا و پێش ڤاکسینی سورێژە و ئەنفلۆزا (پەتای وەرزی) دەکەون کە رێژەی کاریگەرییان ٦٠%ە.
بەڵام کاریگەری ڤاکسین بە مانای چی دێت؟ ئایا بە مانای ئەوە دێت دەتوانێت ٩٥ کەس لە کۆی ١٠٠ کەس بپارێزێت؟ یاخود شیکاری تری پەیوەندیداری هەیە بە کاریگەرییەکەی لە جەستەی مرۆڤدا؟
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس، کاریگەری ڤاکسین بەمانای سەرکەوتن و پارێزگاریکردن لە مرۆڤ دێت دژ بە پەتایەکی دیاریکراو.