بەگوێرەی توێژینەوەی پەیمانگەیەکی ئەمریکی، بەرگری کەسانی چاکبووەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو چەند ساڵێک دەخایەنێت و ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا دەوترا کە تاوەکو تەنیا سێ مانگ سیستمی بەرگری کەسی چاکبووەوە لە کۆرۆنا بە چالاکی لە دژی پەتاکە دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەیمانگای لاهۆیا بۆ توێژینەوە لە سیستمی بەرگری مرۆڤەکان کە دەکەوێتە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بەپێی نوێترین توێژینەوەیان، لە کاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا، خانەکانی لەش یادەوەریی لەبارەی پەتاکەوە هەڵدەگرن و تاوەکو چەند ساڵێکیش سیفەتەکانی دەناسنەوە و ئەگەر دووبارە بێتەوە تێکی دەشکێنن.
لەوبارەیەوە، شەین کرۆتی، ڤایرۆسناس و بەرپرسی توێژینەوەکەی پەیمانگەی لا هۆیا رایگەیاندووە، "ئەو بڕە میمۆرییەی لە خانەی چاکبووەوەکانی کۆرۆنادا دەمێنێتەوە، بۆ چەندین ساڵ رێگە لە دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا دەگرێت".
ماوەیەک لەمەوبەریش، دکتۆر عارف گۆران پسپۆڕی راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لە بەریتانیا رایگەیاند، لە کۆی ملیۆنان کەس کە تاوەکو ئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کەمتر لە ٣٠ کەسیان بۆ دووەمجار توشی پەتاکە بوونەتەوە.