بەهۆی ئەوەی لە وەزری زستاندا زیاتر مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و لەرز و تا و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانی تر هەیە، پێویستە زیاتر گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکەن.
بەهۆی ئەوەی لە وەزری زستاندا زیاتر مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و لەرز و تا و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانی تر هەیە، پێویستە زیاتر گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکەن.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، دکتۆر "سیمین میدانی" سەرۆکی تیمی زانستی سیستەمی بەرگری لە زانکۆی تافتسی ئەمریکی، رایگەیاندووە، "ڤیتامینەکانی C وD و B و کانزای زینک یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریدا."
هاوکات، سیستەمی بەرگری دژە تەن بۆ ئەو بەشانەی جەستە دەنێرێت کە مەترسی نەخۆش کەوتنیان هەیە.
میدانی باسی لەوەشکردووە، "رۆژانە خواردنی میوە و سەوزەی جیاوز و نوێ، باشترین رێگایە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری، بەتایبەتی لە وەزری زستاندا ئەگەر بتەوێت سیستەمی بەرگریت بەهێز بکەیت، رۆژانە پێوستت بە خواردنی سەوزە و میوەی زیاتر هەیە لەچاو وەرزەکانی تردا، لەهەمانکاتدا خواردنی پڕۆتینی بێ چەوری و بڕێکی کەم لە زەیتە رووەکیەکان زیاتر یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدەن."
دەستەی خۆراکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوەدەدەن، کە رۆژانە پێویستە دوو کوپ میوە و دوو ژەم لە ژەمەکانی رۆژدا سەوزە بخورێت، بەم شێوەیە مەترسیەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە و مردنی پێش وەختە کەم دەبنەوە.