سەگێک بەناوی میشا لە شاری تۆبلسک لە ڕوسیا، بەردەوام لەسەر پردێک هاتوچۆ دەکات کە هەمان ئەو شوێنەیە خاوەنەکەی تێیدا توشی ڕووداو هاتوچۆ بووە و گیانی لەدەستداوە.
سەگێک بەناوی میشا لە شاری تۆبلسک لە ڕوسیا، بەردەوام لەسەر پردێک هاتوچۆ دەکات کە هەمان ئەو شوێنەیە خاوەنەکەی تێیدا توشی ڕووداو هاتوچۆ بووە و گیانی لەدەستداوە.
ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، خاوەنی سەگەکە راهاتبوو بەردەوام دەچوو بۆ ڕاو و سەگەکەشی لەگەڵ خۆیدا دەبرد، لە یەکێک لە جارەکاندا و لە ساڵی ٢٠٠٩ ئۆتۆمبێلە مارسیدسەکەی لەسەر پردەکە توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو شوێنە، سەگەکەی لەو کاتەوە ئەو شوێەی بەجێنەهێشتووە، زۆربەی کاتیش شۆفێرەکان دەوەستن و خۆراکی پێدەدەن، کرێکاری ئەو ناوچەیەش ماڵێکیان لە نزیک ئەو شوێنە بۆ دروستکردووە.
دانیشتوویەکی ئەو ناوچەیە وتوویەتی "چەندین جار هەوڵدراوە ئەو سەگە بەخێوبکرێت، بەڵام لە هەموو جارەکاندا میشا خواردن و نانی نەدەخوارد و تووشی خەمۆکی دەبوو".
لەلایەکی ترەوە سڤیتلانا سۆلۆفیۆ پزیشکی ڤێتەرنەری وتوویەتی "هەمووان هەوڵ دەدەن بیگرنە خۆیان وخۆراکی پێبدەن بەڵام لە خەڵکی دەترسێت".
میشای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نازناوی "هاچیکۆ"ی پێبەخشراوە، ئەو سەگەی ماوەی ١١ ساڵە چاوەڕێی خاوەنە مردووەکەی دەکات.
ئ.ل