خەوتن لە ژوورێکی گەرمدا جگە لەوەی نائاسودەت دەکات و دەبێتە هۆی ئارەق کردنەوە، بێبەشمان دەکات لە چەندین سوودی خەوتن لە ژووری ساردا.
خەوتن لە ژوورێکی گەرمدا جگە لەوەی نائاسودەت دەکات و دەبێتە هۆی ئارەق کردنەوە، بێبەشمان دەکات لە چەندین سوودی خەوتن لە ژووری ساردا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، خەوتن لە ژووری ساردا کاریگەری ئەرێنی و سوودی زیاترە لەچاو خەوتن لە ژووری گەرمدا، و ئاماژە بە نۆ سوودی خەوتن لە ژووری ساردا کراوە، ئەوانیش:
١- یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنیتەوە.

٢- دەکرێت وەک جارەسەرێکی خەو زڕان و کەم خەوی سوودی لێوەربگیرێت.

٣- بەبێ سترێس خەوت لێدەکەوێت.

٤- مەترسی توش بوون بە هەندێ نەخۆشی وەک (شەکرە، ئەلزەهایمەر، خەمۆکی) کەم دەکاتەوە.

٥- دەبێتە هۆی ئەوەی خەوێکی قوڵ و بێپچڕان بخەویت و باشتر پشوو بدەیت.

٦- رێگە لە هەوکردنی کەڕوویی دەگرێت.

٧- رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ زیاد کردنی رێژەی تۆو لە پیاواندا.

٨- چەوریە خراپ و زیانبەخشەکان دووردەخاتەوە.

٩- یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ئازار و سووتانەوە و هەوکردن.
